سوناک: بەرپرسیارێتیی دۆڕانی هەڵبژاردنەکان لە ئەستۆ دەگرم

شەیری بکە لە:
سوناک: بەرپرسیارێتیی دۆڕانی هەڵبژاردنەکان لە ئەستۆ دەگرم

ڕیشی سوناک، سەرۆکی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا. وێنە: بی بی سی

ئاڤا نیوز

 

ڕیشی سوناک، سەرۆکوەزیر و سەرۆکی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا، کە پارتەکەی دۆڕانێکی مێژوویی لە بەرامبەر پارتی کرێکاراندا تووش بوو، ڕایگەیاند بەرپرسیارێتییەکە لە ئەستۆ دەگرێت.

 

لێدوانی فەرمی: سوناک بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند "خەڵکی بەریتانیا ئەمشەو بڕیارێکی هۆشیارانەیان دا، زۆر شتی بۆ فێربوون تێدایە و من بەرپرسیارێتیی دۆڕانەکە لە ئەستۆ دەگرم.

 

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: کیەر ستارمەر، سەرۆکی پارتی کرێکاران، کە دەبێتە سەرۆکوەزیرانی داهاتووی بەریتانیا ڕایگەیاند: گۆڕانکاری لە ئێستاوە دەستپێدەکات.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەدا، پارتی کرێکاران توانی زۆرینەی کورسییەکان بە دەست بهێنێت و دەسەڵات لە پارێزگاران وەربگرێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: