ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر دەرەنجامی سەردانی شاندەکەی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 10 کانوونی دووەم
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران
ئاڤا میدیا
ئەنجوومەنی وەزیران لە بارەی دەرەنجامی سەردانی شاندەکەی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، پرسی هەموارکردنەوەی بودجە و بەدواداچوونی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ لابردنی زێدەڕۆیی لەسەر رێگە و شەقام و شوێنە گشتییەكان تاوتوێ دەکات.
رۆژی چوارشەممە 10-01-2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کۆدەبێتەوە.
تەوەری یەکەم: بڕیارە لە تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا گفتوگۆ لەبارەی دەرەنجامی سەردانی شاندەکەی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا بکرێت، تایبەت بە گفتوگۆکردن لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و هەمواری یاسای گشتیی بودجەی فیدراڵی و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت و خستنەڕووی پرۆژە و پێشنیازەكانی حکومەتی هەرێمی کوردستان كە لەسەر ئەم پرسانە پێشکەشی حكومەتی فیدڕالی کردووە.
تەوەری دووەم: بریتییە لە بەدواداچوونی ئەنجوومەنی وەزیران سەبارەت بە رێكاری وەزارەتە پەیوەندیدارەكان تایبەت بە جێبەجێكردنی بڕیاری پێشووی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (222) لە 7-6-2023 تایبەت بە دەستنیشانكردنی قەدەغەكراویی رێگە گشتییەكان، بۆ لابردنی زیادەڕۆیی لەسەر رێگە و شەقام و شوێنە گشتییەكان.
زیاتر بزانە: رۆژی یەکشەممە 07-01-2024، شاندێکی هەرێمی کوردستان لەسەر کۆمەڵێک پرسی پەیوەست بە داهات و هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان کرێی کۆمپانیاکانی دەرهێنانی نەوت، ناردنی بڕی 700 ملیار دیناری دیکە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، هەموارکردنەوەی هەمواری یاسای بودجە، بەمەبەستی چارەسەری کۆتایی سەردانی بەغدایان کرد و لەگەڵ شاندێکی حکومەتی عێراق کۆبوونەوە.

سەفین تەها
Output Manager
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار