بۆچوونی سیاسەتمەدار و کەسایەتییە عێراقییەکان لەبارەی سەردانەکەی سەرۆک بارزانی
- ڕاپۆرت
- 4 تەممووز
سەرۆک بارزانی
ئاڤا نیوز
سیاسەتمەدار و کەسایەتییە عێراقییەکانی، سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا بە گرنگ دەزانن و سیاسەتمەدارێک ئامۆژگاریی بەرپرسانی باڵای عێراق دەکات "ئەو هەلە زێڕینە" لە دەست خۆیان نەدەن، هاوکات نووسەرێک پێی وایە "پیاوێک کە سەنگی سیاسیی خۆی هەیە، بە هیچ هۆکارێک ناتوانرێت پشتگوێ بخرێت".
وێنە گەورەکە: دوو ڕۆژە سەرۆک بارزانی لە بەغدایە. ڕۆژی یەکەم لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و بەرپرسانی باڵای عێراق کۆ بووەوە. ئەمڕۆش ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەی دیکەی دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا بێ کاردانەوە نەبوو، چەندین سیاسەتمەدار و نووسەر و ڕۆشنبیری عێراق لە پێگە فەرمییەکانی خۆیان، بە گرنگییەوە لە سەردانەکەیان ڕوانی.
سیاسەتمەدار و ڕۆشنبیرانی عێراقی چ دەڵێن؟
میسال ئالووسی، سیاسەتمەدار و دامەزرێنەری پارتی ئوممەی عێراقی دەڵێت: "سەرۆک مەسعود بارزانی لە بەغدایە، ئامۆژگاریی دەسەڵاتدارانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکەم، ئاقڵمەندەکانتان دەزانن گەورەی چیاکان و گەلەکەی لە نێوتانە. سوێند دەخۆم (لە بەشێکتان باشتر دەزانم) جیهان چاودێریی گوفتار و کردارەکانتان دەکات، ئەو هەلە زێڕینە لەدەست خۆتان مەدەن لەو کاتەی نیشتمان و ناوچەکە بە شڵەژاوەییەکدا دەڕوات، دەرچەیەکی گرنگە بۆ دەرچوونی عێراق و گەلەکەی لە قەیرانەکان".
عەباس عەرداوی، نووسەر و ڕاوێژکاری میدیایی عێراقی دەڵێت: "ئامادەبوونی بەڕێز مەسعود بارزانی ڕێبەری کورد و بەرپرسی یەکەم له هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانێکی دێرینی هێزە شیعییەکان لە بەغدا، پەیامێکی گرنگ و دەرفەتێکی گەورەیە بۆ قۆناغێکی نوێ کە پێویستە حکومەت و چوارچێوەی هەماهەنگی بە باشی لێی تێبگەن و کار بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکەن، دووبارە پەیوەندییەکان بوونیاد بنێنەوە بە شێوەیەک کە لەگەڵ واقیعی کۆمەڵایەتی و سیاسی و پێداویستییەکانی قۆناغی ئایندە و ئاڵنگارییەکانی ناوچەکە و جیهاندا بگونجێت".
سالم عەنکەبی، ئەندامی هاوپەیمانی فەتح بە سەرۆكایەتیی هادی عامری دەڵێت: "سەردانی مەسعود بارزانی بۆ بەغدا گرنگە و زۆرێک لە ناکۆکییە هەڵپەسێردراوەکان چارەسەر دەکات".
زاهد شەرقی، نووسەر و ڕۆشنبیری عێراقی دەڵێت: "سەرم دەرناچێت لە نێوان ئەو ستایش و ڕەخنانەی لە سەردانەکەی بەڕێز مەسعود بارزانی بۆ بەغدا دەگیرێت". شەرقی دەشڵێت: "پیاوێک کە سەنگی سیاسیی خۆی هەیە بە هیچ هۆکارێک ناتوانرێت پشتگوێ بخرێت تا ئەو ڕادەیەی هەرکاتێک بیانەوێت حکومەتێکی نوێ پێک بهێنن، بە کۆمەڵ دێنە لای".
ئەو نووسەرە عێراقییە، ئاماژە بە گوتەیەکی عەباس مەحموود عەقاد، ئەدیب و ڕۆژنامەنووس و شاعیری میسری بەڕەچەڵەک کورد دەکات کە گوتوویەتی: "ئەگەر خەڵکانێک لە نێوان ستایش و ڕەخنەگرتندا لەسەر پیاوێک ناکۆک بوون، ئەوە بزانن کە ئەو کەسە پیاوێکی گەورەیە".
فەلاح مەشعەل، ڕۆژنامەنووسێکی عێراقییەو دەڵێت: لەنێو زیاتر لە 250 پارت و لایەنی سیاسی، هیچ کاتێک سەرۆکەکانیان بەو شێوە گەرم و گرنگیپێدانە پێشوازییان لێ نەکراوە، وانەیەک لە مانای سیاسیی سەرکردەیەک کە پرەنسیپە سیاسییەکانی سەبارەت بە عێراق و کوردستان نەگۆڕە، زریانی ڕووداو و هەڕەشە و مووشەکەکان و سیاسەتی تۆقاندن و گێچەڵکردن لەلایەن وڵاتانی دراوسێیەوە کاریگەرییان بەسەریەوە نەبووە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
تەقەكەرەكانی دوێنێ شەوی هەولێر دەستگیر كران
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- ڕاپۆرت
- 16 تشرینی دووەم
وردەکاریی پرۆسەی سەرژمێری؛ چ پرسیارێک دەکرێت؟