وێنەیەکی سەرۆک بارزانی و دیمەنێک لە باڵەخانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکارێکی سوودانی پێی وایە ئەگەر سەرۆک بارزانی بیهەوێت ڕۆڵ ببینێت، بەهۆی گەورەیی پێگەی خۆی و پارتەکەی زۆربەی بەربەستەکان لادەبرێن بە ئاراستەی هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمان.
بابەتە سەرەکییەکە: بەهۆی ناکۆکیی نێو ماڵی سوننە و پەرتەوازەیی پێکهاتەکانی دیکەی عێراق، نزیکەی هەشت مانگە لە دوای دوورخستنەوەی محەممەد حەلبووسی، پەرلەمانی عێراق نەیتوانیوە سەرۆکێکی نوێ هەڵبژێرێت.
وێنە گەورەکە: سەرۆک بارزانی لە بەغدایە و بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە 4-7-2024 لە بەغدا بە جیا لەگەڵ هەریەک لە خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە و محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی هاوپەیمانیی تەقەدوم و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای دیکە کۆ ببێتەوە.
پێدراوە ڕاستەکان: ڕۆژی 18-5-2024 پەرلەمانی عێراق دانیشتنێکی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کرد، بەڵام هیچ یەکێک لە بەربژێرەکان "مەحموود مەشهەدانی و سالم عیساوی" لە گەڕی یەکەم و دووەم نەیانتوانی دەنگی پێویست بهێنن، گرژی و ئاڵۆزییەکانیش ڕێگەیان نەدا گەڕێکی دیکە بەڕێوە بچێت.
سەرۆک بارزانی دەتوانێت ڕۆڵی یەکلاکەرەوەی لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان هەبێت
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دوای پێشوازیکردنی لە سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند: "سەردانی سەرۆک مەسعود بارزانی سەردانێکی گرنگە بۆ بەغدا، ئێمە باس لە ڕابەرێکی نیشتمانیی گرنگ دەکەین کە ڕۆڵێکی گەورەی هەیە لە پڕۆسەی سیاسیدا".
عائد هیلالی، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا لەم کاتەدا زۆر گرنگە بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان بەغدا و هەولێر، ئەم سەردانەش گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ نزیککردنەوەی بۆچوونەکان لەسەر زۆربەی بابەتە جێناکۆکەکان لەنێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق".
بە بڕوای هیلالی "ئەگەر سەرۆک بارزانی بیهەوێت ڕۆڵ ببینێت، بەهۆی گەورەیی پێگەی خۆی و پارتەکەی زۆربەی بەربەستەکان لادەبرێن بە ئاڕاستەی هەڵبژاردنی سەرۆکێک بۆ پەرلەمان".
سوننەکان هیوا لەسەر هەوڵەکانی سەرۆک بارزانی هەڵدەچنن
سەرەڕای ئەوەی لە 22-4-2024 ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەمیانی سەردانەکەی بۆ بەغدا سەرجەم سەرکردە سوننەکانی لە ژوورێکدا کۆکردەوە، بەڵام سوننەکان نەگەیشتنە ڕێککەوتن.
سهرۆکی هاوپەیمانیی سیاده ڕۆڵی سهرۆک بارزانی لە چارهسەرکردنی پرسی سهرۆکی پهرلهمان بهرز دهنرخێنێت و گەشبینی خۆشی بۆ یەکلاییکردنەوەی پرسەکە لە ماوەیەکی نزیکی داهاتوو ڕادەگەیێنێت.
ڕۆژی 25-6-2024، خهمیس خهنجهر، سهرۆکی هاوپەیمانیی سیاده له کۆنفرانسێکی ڕۆژنامهوانیدا ئاماژەی بە ههوڵهکان بۆ ههڵبژاردنی سهرۆکی پهرلهمان کرد و ڕایگەیاند: "ههنگاوهکان له ڕۆژانی ئایندەدا به ئاراستهی چارەسەرکردنی ئهو پرسهن".
خهمیس خهنجهر، له بارهی پرسی سهرۆکی پهرلهمان ئاماژهی به ڕۆڵی سهرۆک بارزانی کرد له ههوڵهکانی بۆ چارەسەرکردنی ئهو پرسه و ڕایگەیاند: "سهرۆک بارزانی ڕۆڵێکی گهورهی له پێناو چارەسەرکردنی پرسهکه بینیوه."
ڕۆژی 7-3-2024 محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی هاوپەیمانیی تەقەدوم لە سەلاحەددین لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆبووەوە، دوای کۆبوونەوەکە نووسینگەی حەلبووسی ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پێشکەوتنەکانی بارودۆخی سیاسی وڵات کرا و جەخت لە گرنگی تەواوکردنی مافە دەستوورییەکان و لێکتێگەیشتنی نێوان لایەنە سیاسییەکان و پاراستنی مافەکانی هەڵبژاردن کرایەوە.
هاوکات بارەگای بارزانی لەبارەی دیداری نێوان سەرۆک بارزانی و حەلبووسی ڕایگەیاند: جەخت لە پابەندبوون بە دەستوور و لێکتێگەیشتنی لایەنە سیاسییەکانی عێراق کرایەوە، لەپێناو دەستەبەرکردنی سەقامگیریی سیاسی و باشترکردنی کاروباری دامودەزگاکانی دەوڵەت.
باکگراوند: ڕۆژی 14-11-2023، دادگای فیدراڵیی عێراق بڕیاری کۆتاییهێنان بە ئەندامێتی هەریەکە لە محەممەد حەلبووسی و لەیس دلێمی لە پەرلەمانی عێراق دا و بەمەش ڕاستەوخۆ حەلبووسی لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دوورخرایەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
تەقەكەرەكانی دوێنێ شەوی هەولێر دەستگیر كران
- ببینە و ببیستە
- 38 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەشداریی كۆڕبەندی "مێپس 2024" لە دهۆک دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
38 خولەک لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- ڕاپۆرت
- 16 تشرینی دووەم
وردەکاریی پرۆسەی سەرژمێری؛ چ پرسیارێک دەکرێت؟