پڕۆژەیەکی نوێ بۆ ئاگربەستی ئیسرائیل و حەماس لەئارادایە

شەیری بکە لە:
پڕۆژەیەکی نوێ بۆ ئاگربەستی ئیسرائیل و حەماس لەئارادایە

تانکێکی ئیسرائیلی لە شەڕی غەززە، وێنە: AFP

ئاڤا نیوز


سەرچاوە ئیسرائیلییەکان ئاماژە بەوە دەکەن ئیسرائیل و حەماس سەرقاڵی هەڵسەنگاندنن بۆ پڕۆژەیەکی نوێی ئاگربەست.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پڕۆژە نوێیەکە تایبەتە بە دانانی چوارچێوەیەک بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست و بەردانی بارمتە ئیسرائیلییەکان. 

زانیاریی زیاتر: بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دانوستانکارانی ئیسرائیلی لەگەڵ بنیامین نەتانیاهوی سەرۆکوەزیران کۆببنەوە و بڕیاری کۆتایی خۆیان سەبارەت بە پڕۆژکەکە بدەن.

لە لایەکی دیکەوە: باسم نەعیم، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حەماس ڕایگەیاندوو، حەماس چەند داواکارییەکی خستووتەڕوو کە بەهۆیانەوە ئاگربەست و دەرچوونی هێزەکانی ئیسرائیل لە غەززە دێتە ئاراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: