ئەمریکا و ڤەنزوێلا لەسەر "باشترکردنی پەیوەندییەکانیان" ڕێکدەکەون

شەیری بکە لە:
ئەمریکا و ڤەنزوێلا لەسەر "باشترکردنی پەیوەندییەکانیان" ڕێکدەکەون

ئاڵای ئەمریکا و ڤەنزوێلا

ئاڤا نیوز

 

ئەمریکا و ڤەنزوێلا دانوستانەکانی نێوانیان دەستپێکردەووەتەوە و بڕیاریان لەسەر باشترکردنی پەیوەندییەکانیان داوە.

 

لێدوانی فەرمی: خۆرخێ رۆدریگوێز، ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی ڤەنزوێلا، ڕایگەیاند هەردوو وڵات لەسەر "ویستی کاری هاوبەش بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانیان و هێشتنەوەی پەیوەندییەکانیان بە شێوەیەکی ڕێزلێگیراوانە و بونیاتنەر ڕێککەوتوون".

 

زانیاریی زیاتر: ئەم لێدوانە لەکاتێکدایە کە ماوەی دوو مانگە ئەو دوو وڵاتە بە نهێنی کۆبوونەوە و دانوستان ئەنجام دەدەن.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ساڵی ڕابردووش ئەمریکا و ڤەنزوێلا ژمارەیەک کۆبوونەوەی نهێنییان لە قەتەر ئەنجام دان و لەئەنجامدا لەسەر ئاڵوگۆڕی زیندانییەکانی نێوانیان ڕێککەوتن.

شەیری بکە لە: