ئەڵمانیا بۆ تورکیا: هێمای تورکە تووندڕەوەکان هیچ شوێنێکیان لە ناو یاریگەکانی ئێمەدا نییە

شەیری بکە لە:
ئەڵمانیا بۆ تورکیا: هێمای تورکە تووندڕەوەکان هیچ شوێنێکیان لە ناو یاریگەکانی ئێمەدا نییە

وێنەی یاریزانێکی تورکیا کە دوای تۆمارکردنی گۆڵێک لە نەمسا، ئاما

ئاڤا نیوز

 

تورکیا باڵیۆزی ئەڵمانیا لە ئەنقەرە بانگهێشت دەکات و لەڕێگەیەوە ناڕەزایی خۆی دەگەیێنێتە بەرپرسانی ئەڵمانیا.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: بانگهێشتکردنەکە بۆ دەربڕینی ناڕەزاییە بەرامبەر بە وتەکانی نانسی فایزەر، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا، کە ڕەخنەی لە ڕەفتاری مەریح دەمیراڵ، یاریزانی تورکیا گرتبوو بەوەی لە کاتی تۆمارکردنی گۆڵێک لە تیمی نەمسا لە یارییەکانی یۆرۆی 2024 بە دەست ئاماژەی بۆ هێمایەکی تورکە ڕاستڕەوەکان کردبوو.

 

ئەمەش بزانە: فایسەر گوتبووی، هێماکانی تورکە تووندڕەوەکان هیچ شوێنێکیان لە ناو یاریگەکانی ئێمەدا نییە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: