دیموکراتەکان لە تەندروستیی بایدن نیگەرانن

شەیری بکە لە:
دیموکراتەکان لە تەندروستیی بایدن نیگەرانن

جۆ بایدن و هاوژینەکەی. وێنە: AFP

ئاڤا نیوز

 

کەسایەتییە دیارەکانی کەمپی دیموکراتەکان دوای ئەنجامدانی ڕاپرسییەک لەسەر دۆخی تەندروستیی بایدن، یەکەم بانگەوازی گشتی بۆ کشانەوەی لە کێبڕکێی سەرۆکایەتی ئەمریکا دەردەکەن.

 

بۆچی گرنگە: ئارامیی دیموکراتەکان لە دۆخی تەندروستیی بایدن کۆتاییهات، ئەم داواکارییە دەنگی ناڕەزایەتی لە دژی خۆبەربژێرکردنەوەی بایدن بۆ ئەو پۆستە بەرزتر دەکاتەوە.

 

بڵاوکراوەی فەرمی: لۆید دۆگێت، پەرلەمانتاری دیموکرات و نوێنەری ویلایەتی تەکساس، بۆ میدیاکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، هیوادارم بایدن ئەو بڕیارە قورس و بە ئازارە بدات بۆ کشانەوە، بەڕێزەوە داوای لێدەکەم بۆ ئەوەی ئەو کارە بکات.

 

لەلایەکی دیکەوە:  نانسی پیلۆسی، سەرۆکی پێشووی دیموکراتەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە "شەرع"ـیزانی کە دوای مشتومڕەکە پرسیار لە بارودۆخی تەندروستیی بایدن بکرێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو کەناڵی سی ئێن ئێن ڕاپرسییەکی بڵاوکردووەتەوە، دەرکەوتووە کە 75%ـی دەنگدەرانی ڕاپرسییەکەیان پێیانوایە پارتەکە لە مانگی نۆڤەمبەردا چانسی باشتری دەبێت لەگەڵ کاندیدێکی دیکە جگە لە جۆ بایدن، ئەمەش نیگەرانییەکانی دیموکراتەکانی زیاتر کردووە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان