ستارمەر سەردانی ئیرلەندا دەکات

شەیری بکە لە:
ستارمەر سەردانی ئیرلەندا دەکات

کیەر ستارمەر. سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لەکاتی سەردانی بۆ ئیرلەندا. وێنە؛ ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز

 

 

کیر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا سەردانی ئێرلەندا دەکات. ئامانجی سەردانەکەی ستامەر ڕێکخستنەوەی پەیوەندییەکانیەتی لەگەڵ بەرپرسانی ئیرلەندا، دوای سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی بەریتانیا.

 

 

وێنە گەورەکە: بە مەبەستی بەرزکردنەوەی پێگەی بەریتانیا لە جیهاندا و ڕاکێشانی وەبەرهێنان و ڕەخساندنی هەلی کاری زیاتر، کیر ستارمەر سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا 7-9-2024 سەردانی ئێرلەندای کرد. سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا بە دەستپێکی سەردەمێکی نوێی هاوکاری و دۆستایەتی دادەنرێت.

 


ئەمەش بزانە: ئێرلەندا یەکێکە لە هاوبەشە بازرگانییە سەرەکییەکانی بەریتانیا و ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوانیان بە 100 ملیار یۆرۆی ساڵانە دەخەملێنرێت. 

 

قووڵتر: حکومەتە نوێیەکەی ستارمەر هەوڵدەدات پەیوەندییەکانی لەگەڵ نزیکترین دراوسێی وڵاتەکەی و ئەندامانی دیکەی یەکێتیی ئەوروپا باشتر بکات، دوای ئەوەی پارتەکەی لە هەڵبژاردنەکانی مانگی تەمموزدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بۆ یەکەمجار لە دوای ساڵی 2010ـەوە گەڕایەوە سەر دەسەڵات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: