دابڕانی کۆمەڵایەتی مەترسی مردن بە ڕێژەی 32% زیاد دەکات

شەیری بکە لە:
دابڕانی کۆمەڵایەتی مەترسی مردن بە ڕێژەی 32% زیاد دەکات

وێنە : گێتی

ئاڤا نیوز 


بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، دابڕانی کۆمەڵایەتی مەترسی مردنی پێشوەختە بە ڕێژەی 32% زیاد دەکات.


لێدوانی فەرمی: ئالانا ئەفسەر، سەرۆكی بەشی گۆڕانی دیمۆگرافی لە ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان  ڕایگەیاند: دابڕانی کۆمەڵایەتی مردنی پێسەوەختە زیاد دەکات بەقەد هۆکارە مترسیدارەکانی دیکەی وەک جگەرەکێشان و ناچالاکی جەستەیی و قەڵەوی.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: دابرانی کۆمەڵایەتی و تەنیایی مەترسی خراپی تەندروستی جەستەیی زیاد دەکات، بۆ نمونە ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی مێشک و نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان تا نزیکەی 30% زیاد دەکات و ئەگەری تووشبوون بە کێشەی تەندروستی دەروونی وەک نەخۆشی بیرچوونەوە تا 50% زیاد دەکات.


کاریگەری و لێکەوتەکانی: ئەو کەسانەی هەست بە پشتیوانی کۆمەڵایەتی ناکەن لەناو شوێنی کاردا، ئەدای کارەکانیان کەمترە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: