لە ئیتاڵیا ساڵانە ملیۆنێک یۆرۆ فڕێدەدرێتە نێو نافورەیەک

شەیری بکە لە:
لە ئیتاڵیا ساڵانە ملیۆنێک یۆرۆ فڕێدەدرێتە نێو نافورەیەک

کرێکارێک نافورەکە پاک دەکاتەوە- وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز 


لە لایەن گەشتیارانەوە ساڵانە یەک ملیۆن یۆرۆ فڕێ دەدرێتە ناو نافورەی ترێڤی ڕۆما، بە مەبەستی هاتنەدی ئاواتەکانیان.


چیرۆکی سەرەکی: سەدان ساڵە کاتێک گەشتیاران سەردانی نافورەی ترێڤی ڕۆما دەکەن، دراوێک دەخنە ناو نافورەکە و ئاواتێک دەخوازن.


ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ماڵپەڕی گەشتیاریی “ڕۆما” بڵاویکردووەتەوە: ئەگەر دراوێک بە دەستی ڕاستت فرێ بدەیتە ناو کانیاوەکەوە، ئەوا دەگەڕێیتەوە ڕۆما، بەڵام ئەگەر دوو دراو فڕێ بدەیت، عاشقی ئیتاڵییەکی سەرنجڕاکێش دەبیت، وە ئەگەر سێ دراو فڕێ بدەیت، هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو کەسەدا دەکەیت کە خۆشتدەوێت.


ئەوەی پێوستە بیزانیت: ئەم دراوانە کاتێک کەڵەکە دەبن، دەدرێنە ڕێکخراوێکی خێرخوازی کاسۆلیکی بەناوی "کاریتاس ڕۆما" بۆ یارمەتیدانی هەژاران.


زانیاریی زیاتر: لە ساڵی 2022دا یەک ملیۆن و 400 هەزار یۆرۆ لەم نافورەیە کۆکراوەتەوە.


باکگراوند: ڕۆما یەکێکە لەو شارانەی زۆرترین سەردانکەری هەیە و 21 ملیۆن گەشتیار ساڵانە ڕووی تێدەکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان