ژنانی سعودیە دەستیان بە لێخوڕینی ئۆتۆمبێل كرد

شەیری بکە لە:
ژنانی سعودیە دەستیان بە لێخوڕینی ئۆتۆمبێل كرد

ژنێکی سعودی بۆ یەکەم جار شۆفێری دەکات- وێنە: میدیای سعودیە

ئاڤا نیوز


بۆیەكەمجار ژنانی سعودیە توانییان ئۆتۆمبێلەكانیان بهێننە سەر شەقام و بەئازادی شۆفێری بكەن، دوای ئەوەی یاسای قەدەغەكردنی شۆفێری هەڵوەشێنرایەوە.


وێنە گەورەكە: ڕۆژی یەکشەممە ژنانی سعودی دەستیان کرد بە لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکانیان، وەک جێبەجێکردنی ئەو فەرمانە شاهانەیەی لە مانگی ئەیلولی 2017 دەرچووە كە قەدەغەکردنی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی بەسەر ژناندا سەپێنرابوو.


ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: مەجدۆلین عەتق، تەمەن 23 ساڵ، لەکاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلە ڕەشەکەی كە بۆ یەکەمجار بەدەوری پایتەختدا دەیسوڕێنێتەوە گوتی:"هەستێکی سەیرە، زۆر دڵخۆشم، هەست بە شانازییەکی زۆر دەکەم کە ئێستا ئەم کارە دەکەم".


 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان