مەسعود پزیشكیان و سەعید جەلیلی
ئاڤا نیوز
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، هەردوو بەربژێری سەرۆكایەتیی كۆماری ئێران لە دیبەیتێكی دوو كاتژمێر و نیویدا كە لە میدیای فەرمی وڵاتەكە بڵاو كرایەوە، باسیان لە دۆخی ناوخۆی وڵاتەكە و گرفتەكانی بەردەم خەڵك و پلان و بەرنامەكانیان كرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەریەك لە مەسعود پزیشكیان و سەعید جەلیلی كە دوو بەربژێری سەركەوتووی قۆناغی یەكەمی هەڵبژاردنەكانی ئێرانن، توانیان لە هەڵبژاردنەكەدا دەنگێكی زۆر بەدەست بهێنن و بچنە قۆناغی دووەمی هەڵبژاردنەكەوە كە بڕیارە ڕۆژی هەینی پێنجی تەمووز ئەنجام بدرێت.
درێژەی ڕاپۆرتەكە:
جەلیلی قسەدەكات
سەعید جەلیلی، بەربژێری موحافزەكارەكان كە پشتیوانییەكی ڕەهای ڕابەری کۆماری ئیسلامی هەیە، لە سەرەتای قسەكانیدا باسی لەوە كرد "ئێرانییەكان كاتێكی باشیان لەبەردەمایە بۆ هەڵبژاردنی كەسێكی شیاو و گرنگ بۆ سەرۆكی وڵات و دەبێت خەڵكی ئێمە بزانێت چۆن بەشداریی هەڵبژاردنەكان بكات، لە بەرنامەی دەوڵەتەكەمدا كار لەسەر هەموو سێكتەرە گرنگەكان دەكەم".
جەلیلی پلانی هەیە
لەبەشێكی دیكەی قسەكانیدا، جەلیلی گوتی:” پلانم هەیە هەركەس بە قورسایی خۆی ڕۆڵی هەبێت لە وڵاتدا تا بەشێوەیەكی باش ڕۆڵ بگێڕێت بۆ چارەسەری كێشەكان و پلانم هەیە لەسەر گوزەرانی خەڵك كار بكەم و دەبێت خەڵك بەشداریی ڕاستەوخۆی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بکەن، دەبێت بپرسین بۆچی لە ڕابردوودا ئەو هەموو گرفتە هەبووە؟".
دەبێت خەڵك ڕۆڵی هەبێت
بەربژێری موحافیزەکارەکان لە درێژەی قسەكاندا گوتی: ”لەو شوێنەی كە پێویستە، دەبێت خەڵك ڕۆڵی هەبێت لە دەوڵەت و لە هەرشوێنێك پێویست بێت دەبێت هاووڵاتییان بچنە سەر سندوقی دەنگدان و لە وڵاتەكەماندا كێشەكانی خەڵك كاریان لەسەر نەكراوە".
بۆ هەموو ئێران كار دەكەم
جەلیلی لە درێژەی قسەكانیدا ڕووی كردە مەسعود پزیشكیان و گوتی: "بەڕێز پزیشكی ئەوەی من دەیكەم بۆ هەموو خەڵكی ئێرانەو نامانەوێت تەنیا قسە بكرێت و دەمانەوێت كار بكرێت و دەیان ملیۆن ژنی بێسەرپەرشت لە ئێران و كاریان بۆ دەكەین، دەبێت ژنانی بێسەرپەرشت هەست بكەن بەرپرسیان هەیە" و هەروەها گوتیشی: " كێشەكانی خەڵك دەبێت دیاری بكرێن و چارەسەر بكرێن با هەموو ئێران بزانێت ڕێگەی چارەسەری كێشەكان لەلای ئێمەیە".
خەڵك باسی كێشەكانیان بۆ من دەكەن
سەعید جەلیلی گوتی: لە 48 كاتژمێری ڕابردوودا هەزاران كەس كێشەكانیان هێناوەتە لای من و دەبێت بەشداربین لە چارەسەری كێشەكانی خەڵك و تەنیا باسكردنی كێشەكان چارەسەر نییە. دەبێت كێشەكان بدۆزینەوە و چارەسەریان بكەین و دەمانەوێت بەشێك بین لە چارەسەری كێشەكان و دەبێت هەلێك بەهەمووان بدەین هەموو شتێك چارەسەر بكرێت".
پزیشكیان قسەدەكات
مەسعود پزیشكیان، بەربژێری براوەی گەڕی یەكەمی هەڵبژاردنەكانی ئێران لە گفتوگۆكەدا گوتی:"من نیگەرانی هاووڵاتیانی ئێرانم، دەمەوێت كارێك بكەم هەموو شتێك چارەسەر ببێت، كاتێك خەڵك ناتوانێت دەنگی بگەیەنێتە دەسەڵاتداران هەقی خۆیانە كەسی تر هەڵبژێرن و ئەوانەی دەستیان ناگات بە دەسەڵات بڕۆنە سەر سندوقی دەنگدان دەنگ بە من بدەن".
خەڵك توڕەیە
مەسعود پزیشكیان لە بەشێكی دیكەی قسەكاندا گوتی:"مادام ٪60ی خەڵك نەهاتووەتە سەرسندوقەكانی دەنگدان كەواتە هەڵەیەكی گەورە هەیە و خەڵك بۆمب و موشەكی ناوێت و دەبێت بۆچوونی خەڵك بە هەند وەربگرن و بەڵێنی دەدەین دەنگی هەمووان بگەیێنین و بەشێك لە بەربژێرەكان جێنویان پێداوین و پەیامی من بۆ سووننەكان ئەوەیە ڕێگری دەكەین لە پێشێلكارییەكان بەرامبەرتان".
سورەتێكی قورئان دەخوێنێت
مەسعود پزیشكیان:درێژە بەقسەكانی دەدات و دەڵێت:"درۆی زۆر دەكرێت بە ناوی سوننەكانەوە،. كار لەسەر ئەوە دەكەین كەس مافی نەخورێت و كاردەكەین لەسەر گرانی، ئینتەرنێت و ژنان.
بەمنیان گوت منافق
پزیشكیان لە درێژەی قسەكانیدا گوتی:"من چوومە سەردانی شوێنە پیرۆزەكان بە منیان وت مونافق، ئەرێ من منافقم؟ ئەوانەی كە نەهاتوون دەنگ بدەن ئەوانە بوون كە نەیانتوانیوە دەنگبدەن و ئەوانەی پشتیوانی ئەم شۆڕشەیان دەكرد ئێستا ژیانیان ناخۆشە و دۆخی خەڵك زۆر خراپە، ئەوەتا خەڵك دەیبنین كە هیچی بۆ نەكراوە".
“كەس باوەڕ بەدرۆ ناكات”
مەسعود پزیشكیان لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا گوتی:"ئیتر كەس باوەڕ بەئێمە ناكات لە بەر درۆ زۆرەكان و ئێمە دەڵێین لە بیری خەڵكداین و چارەسەری كێشەكانیان دەكەین و دەبێت سفرەی خەڵك خۆراكی لەسەر بێت و نابێت پۆست بە كورد یان سوننە نەدرێت و بۆچی پۆست نادەن بە كەسانی دیكە؟
دەبێت كورد پۆستی هەبێت
مەسعود پزیشكیان لە قسەكانیدا باسی كورد دەكات و دەڵێت:"دەبێت كورد پۆست وەربگرێت و دەسەڵاتی هەبێت و بەڕاستی لە خەمی خەڵكداین و داوا لە خەڵكی دەكەین بەشداری لە هەڵبژاردنەكان بكەن، با سفرەیان قەرەباڵخ بێت و كێشەكان خۆمانین و ئەمریكا نییە، وەرن با چارەسەری بكەین، من چ هەڵەیەكم هەیە پلانی دەوڵەت چارسەر نەكراوە و من كاری باش دەكەم كەچی بەرپرسەكان ئەركەكان جێبەجێ ناكەن، من چی بكەم؟
یاسا جێبەجێبكەن
مەسعود پزیشكیان لە درێژەی قسەكانیدا گوتی:"دوو ساڵە دەڵێم یاسا جێبەجێ بكەن، كەس جێبەجێی ناكات و هەركاتێك ڕەخنەم گرتبێت و كارم كردبێت كەس گوێی لێنەگرتووم و هەر هەڵەیەك من كردوومە با خەڵك لە دژی من بڕژێنە سەر شەقامەكان".
ئێمە بەبێ خەڵك هیچ نین
پزیشكیان زۆر بەتووڕەییەوە قسەی كرد و باسی دۆخی خەڵكی كرد و گوتی:"دەنگی خەڵك شایەنی ڕێز و گوێ لێگرتنە، مامۆستایان دێنە سەر شەقامەكان داوای ماف دەكەن، ئێمە دەیانخەینە زیندان، كاتێك من بەرپرسم و دەسەڵاتم نییە، ئیتر گوناهی من چییە و كەس گوێ لە ڕەخنە و تانەكان ناگرێت".
با خەڵك قسەبكات
مەسعود پزیشكیان لە درێژەی قسەكانیدا لەسەر دۆخی ئێران گوتی:"دەبێت ڕێگە بەخەڵك بدەیت قسە بكات و
ئەو ٪60ی كە دەنگیان نەداوە لەبەر ئەوەیە كەس گوێیان لێناگررێت و دەبێت گوێ لە خەڵكی بگرین، بهێڵین قسە بكەن".
ستەم مەكەن، مافی خەڵك بدەن
مەسعود پزیشكیان جارێكی دیكە باسی بژێوی ژیانی خەڵك دەكات و دەڵێت:"پۆست بە كەسێك دەدەن كە شایەنی نییە و بە كەسێكی نادەن كە شایەنیەتی و بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ فلتەركردنی ئینتەرنێتدا نیم، خەڵك پارەیەكی زۆر دەدات بە فلتەر شكێن و جیهان بە ئینتەرنێت بەڕێوەدەچێت، چۆن دەتوانین ئەم هەموو فلتەرەمان هەبێت و بۆچی ئەو كەسانە دەستگیرناكەن كە فلتەر شكێن دەفرۆشن و خەڵك شایەنی ئینتەرنێتێكی ڕێكو خێران، دەبێت وەك هەموو جیهان ئێرانییەكانیش ئینتەرنێتێكی باشیان هەبێت و خەڵكی ئێمە چیان لە خەڵكی جیهان كەمترە".
گفتوگۆكە گەرم دەبێت
كۆی گشتی گفتوگۆكە دوو كاتژمێر و 26 خولەك بوو، یەكێك بوو لە گرنگترین گفتوگۆكان لەسەرتاسەری ئێراندا، بەرپرسانی میدیایی دەڵێن زیاتر لە 10 ملیۆن كەس سەیری بەرنامەكەیان كردووە، لە خولەكەكانی كۆتاییدا گفتوگۆكە زۆر گەرم بوو تەنانەت چەندین جار بەناڕاستەوخۆ هێرشیان كردە سەر یەكتر و وەڵامی یەكتریان دەدایەوە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 خولەک لەمەوپێش
تەقەكەرەكانی دوێنێ شەوی هەولێر دەستگیر كران
- ببینە و ببیستە
- 32 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەشداریی كۆڕبەندی "مێپس 2024" لە دهۆک دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
32 خولەک لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- ڕاپۆرت
- 16 تشرینی دووەم
وردەکاریی پرۆسەی سەرژمێری؛ چ پرسیارێک دەکرێت؟