چۆن چاوەکانت لە گەرمای هاوین دەپارێزیت؟

شەیری بکە لە:
چۆن چاوەکانت لە گەرمای هاوین دەپارێزیت؟

وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز 


تیشکی بەتینی خۆر و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر تەندرووستی چاو دروست دەکات، پرۆفیسۆر یەکتا شیندوڵ، پزیشکی پسپۆڕی چاو چەند ڕێنماییەکی پزیشکی لەم بارەیەوە بۆ ئاڤانیوز باسکرد.


وێنە گەورەکە: ڕێنماییە پزیشکییەکان بۆ پارێزگاریکردن لە چاوەکانمان بەپێی وەرزەکان دەگۆڕێت، پزیشکەکان ڕێنماییمان دەکەن، لە کاتی هەستکردن بەنیشانەکانی کاریگەری گەرمای هاوین ڕاستەوخۆ سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەین.


لێدوانی فەرمی: پڕۆفیسۆر یەکتا شیندۆل، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی چاو بە ئاڤانیوزی گوت: لەم کەشە گەرمەدا ڕێژەی ئاو لە لەشدا کەم دەبێتەوە و  فرمێسک ڕژێنەکانمان ڕێژەیەکی کەمتر ئاوی پێویست بۆ شێدارکردنەوەی چاومان دەردەدەن، بۆ یە پێویستە ڕۆژانە ئاو زۆر بخورێتەوە.


زانیاریی زیاتر: ڕێنماییەکان ئەمانەن: 
1-بەکارهێنانی چاویلکەی بەرخۆر لە کاتی چوونە دەرەوە.
2- پێویستە چاوەکانمان لە هەوای سپلیت و تەبریدی ئۆتۆمبێل بپارێزین، لایەنی کەم هەواکەی ڕاستەخۆ بەر ڕووخسارمان نەکەوێت، چونکە ئاوی چاو وشک دەکات.
3- شووشتنی ڕوخسارمان بە ئاوی سارد.
4-پشوودان بە چاو و پەیڕەوکردنی یاسای 20-20 -20( هەموو 20 خوولەکێک بۆ ماوەی 20 چرکە، 20 دوور بڕوانە). 


ئەمەش بزانە: ڕێنمایی تایبەت بۆ منداڵان ئەوەیە: دایکان و باوکان پێویستە ئاگاداری منداڵەکانیان بن لەبەکارهێنانی ئایپاد و مۆبایل، ڕۆژانە لە دوو کاتژمێر زیاتر نەبێت، چونکە دەبێتە هۆی دروستکردنی(ئەستیگماتیزم و مایۆپیا) کەجۆرێکن لە کەم بینین لە چاوی منداڵاندا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: