گرووپێکی سەر بە پەکەکە لە شوێنێکی دیکەش ئاگریان لە کارگەیەک بەر دا

شەیری بکە لە:
گرووپێکی سەر بە پەکەکە لە شوێنێکی دیکەش ئاگریان لە کارگەیەک بەر دا

دیمەنی دوای ئاگرەکە - میدیای تورکیا

ئاڤا نیوز


میدیاکانی پەکەکە بڵاویانکردەوە، گرووپێک بەناوی 'هەبەدەهە' لە تورکیا ئاگریان لە کارگەیەکە بەرداوە و زیانی زۆری لێکەوتووەتەوە.


بڵاوکراوەی فەرمی:میدیا فەرمییەکانی پەکەکە ڕاگەیێنراوێکی فەرمیان لەسەر ناوی گرووپی شۆڕشگێڕی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە: ئەندامانی ئەو گرووپە لە گەبزەی پارێزگای کۆجائێلی تورکیا ئاگریان لە کارگەیەک بەرداوە و زیانی زۆری هەبووە.


زانیاریی زیاتر: بە شێوازێکی "تایبەت" چالاکییەکەیان ئەنجام داوە و ئامانجیان زیانپێگەیاندنی تورکیایە. گرووپەکە وا دەڵێت.


لە لایەکی دیکەوە: میدیا تورکییەکان ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەیان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێن کارگەیەکی پیشەسازی بووە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو گرووپەی سەر بە پەکەکە چالاکی ئاگرتێبەردان بە "تەکنیکی تێکدان" ناودەبەن. 


باکگراوند: لە ماوەکانی ڕابردوودا دەیان ئاگر لە بازاڕەکانی هەولێر و دهۆک و کەرکووک کەوتنەوە و بەو هۆیەوە سەدان دووکان سووتان و ئەمڕۆش وەزارەتی ناوخۆی عێراق و هەرێمی کوردستان ڕایانگەیاند کە لەلایەن پەکەکەوە سووتێنراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان