بۆری نەوتی کەرکووک – جەیهان - میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دوای دەستگیرکردنی تۆڕێکی سەر بە "ڕێکخراوی پەکەکە"، پلان و بەرنامەکانی ئەو ڕێکخراوە ئاشکرا دەکات، لەنێویشیاندا تەقاندنەوەی بۆری نەوتی کەرکووک – جەیهان.
وێنە گەورەکە: لەسەر دەستگیرکردنی تۆڕێکی تاوانکاری، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراق کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییان ئەنجامدا.
لێدوانی فەرمی: عەمید میقداد میری، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەو تۆڕەی پەکەکە، جیا لە سووتاندنی بازاڕ و مۆڵەکانی شارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و لێدان لە بەرژەوەندییە ئابوورییەکان پلانی هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێی عێراقیشیان هەبووە.
زانیاریی زیاتر: "پەکەکە ویستوویەتی ناوچەی نەوتییەکانی لە کەرکووک بکاتە ئامانج، هەوڵی ئەوەشیان داوە هێڵی نەوتی کەرکووک - جەیهان بکەنە ئامانج و بیتەقێننەوە". گوتەبێژەکەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق وای گوت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆری نەوتی کەرکووک – جەیهان، درێژییەکەی 350 کیلۆمەترە، لە ماوەی رابردوودا لە سنووری پارێزگاکانی کەرکووک، سەڵاحەددین و نەینەوا لەلایەن چەکدارانی داعشەوە زیانی پێگەیێنرابوو، لە سەرەتای مانگی پێنجی ئەمساڵ کاری نۆژەنکرنەوەی لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە تەواوکراو بەشێوەیەکی ئەزموونیش تاقیکرایەوە.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
شەرابێك بە ناوی مێسی دەكەوێتە بازاڕ
9 کاتژمێر لەمەوپێش
پەری پۆدکاست؛ کوردستان بەدرخان باسی ژیانی تایبەتی خۆی دەکات
25 تشرینی دووەم
دیداری تایبەت؛ داود ئۆغڵۆ لەبارەی نەوت و پرۆسەی ئاشتی و چەند پرسێکی دیکە قسە بۆ ئاڤا دەکات
24 تشرینی دووەم
تەیف سامی کێشەیەکی نوێ بۆ مووچە دروست دەکات
24 تشرینی دووەم
ئەحمەد داود ئۆغڵو بۆ مەسرور بارزانی: پێگەی هەرێمی کوردستان گرنگە
24 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 20 تشرینی دووەم
دیمەنی چۆڵبوونی شەقامەکانی شاری هەولێر
- هەواڵ
- 20 تشرینی دووەم
سەرژمێری له گەڕەکی تەیراوەی شاری هەولێر