سەرۆکوەزیران بارزانی لەگەڵ خەڵکی هەورامان
ئاڤا نیوز
كوڵەباڵ و كڵاش كە لەلایەن دانیشتووانی خورماڵەوە، پێشكەش بە سەرۆكوەزیران بارزانی كرا، ئەو دوو دیارییەی پێشکەشی کرا گرنگییەكی گەورەی فەرهەنگی و هونەریی و كولتووری هەیە.
وێنە گەورەكە: سەرۆكوەزیران بارزانی كاتێك سەردانی خورماڵی كرد، لەگەڵ دەستەیەك لە دانیشتووانی خەڵكی خورماڵ و دەوروبەری گەشتێكیان بۆ سەرچاوەی زەڵم كرد و لەدوای پێشكەشكردنی گوتارەكەیەوە لەلایەن خەڵكی ناوچەكەوە سێ دیاریان پێبەخشی، دیارییەكان گرنگییەكی گەورەیان لە فەرهەنگ و ئەدەبیاتی هەورامییەكاندا هەیە و بایەخێكی گەورەیان هەیە.
درێژەی ڕاپۆرت
شاڵ و ڕانكوچۆغەیان پۆشیوە
هەورامییەكان بەشاڵ و ڕانكوچۆغە و فەرەنجی و كوڵەباڵ و كڵاشەوە لە دامێنی چیا سەركەشەكانی هەورامان و لە بن سێبەری بانی زەڵم و هاژەی چەمی زەڵم و سێبەری دارتووەكاندا، بە بازنەیی لەدەوری سەرۆكوەزیران بارزانیدا كۆبوونەوە و داواكارییەكانیان پێگەیاند.
10 داواكارییان هەبوو
هەورامییەكان 10 داواكارییان ڕادەستی سەرۆكوەزیران بارزانی كرد، داواكارییەكان سەرجەمیان بۆ خزمەتی گشتین، لەدوای داواكارییەكان سەرۆكوەزیران بارزانی بەڵێنیدا ئەوەی لە توانایدابێت بۆیان جێبەجێ بكات.
هەورامییەكان دیارییان هەیە
ئەمین حاجی زەڵمی، مامۆستا و چالاكوانی خەڵكی گوندی زەڵمە، یەكێكە لە كەسایەتییەكانی هەورامان، لەگەڵ ژمارەیەك لە دۆستەكانی وەك نەریتێكی هەمیشەیی هەورامییەكان نەیانهێشت سەرۆكوەزیران بەدەستی بەتاڵ بگەڕێتەوە بۆیە دیاری بەنرخ و بەبەهایان بۆ ئامادەكردبوو، دیارییەكان لەڕووی فەرهەنگی و هونەریی و كولتوورییەوە بایەخێكی گەورەیان لە هەورامان هەیە.
كوڵەباڵێك بۆ سەرۆکوەزیران بارزانی
هەورامییەكان بە دەستە لە دەوری سەرۆكوەزیران بارزانی كۆبوونەوە و كوڵەباڵێكیان لەبەركرد، كە یەكێكە لە دیارترین سیما هونەری و كولتووریی و فەرهەنگییەكانی هەورامان، ئەم كوڵەباڵە لە لایەن وەستایەكی دەستڕەنگینی هەورامان لە مووی بزنی مەرەز لە گوندی كەماڵا دروستكراوە و تایبەت بەخشراوە بە سەرۆكوەزیران بارزانی، كوڵەباڵ بەهایەكی پیشەییانە و ئەدەبیانەی گرنگی لە ناو هەورامییەكاندا هەیە، نیشاندەری فەرهەنگێكی سەد ساڵەی هەورامییەكانە، كە سەدان ساڵە ماوەتەوە.
جووتێك كڵاشی مەرەز
یەكێك لە سیما دیارەكانی كولتوری هەورامان كە سەدان ساڵ تەمەنی هەیە و ڕیشەیەكی درێژخایەنی لە كولتوور و فەرهەنگی هەوراماندا هەیە، كڵاشە، كڵاش چەندین جۆری هەیە باشتیرن جۆریان كڵاشی مەرەزە، وەستا دەستڕەنگینەكانی هەورامان بە دەست و پەنجەی هەورامییانەی خۆیان دروستی دەكەن، وەك دیاردەیەكی هەورامییانە هەورامییەكان جووتێك كڵاشی مەرەزی كوردی ڕەسەنیان پێشكەش بەسەرۆكوەزیران بارزانی كرد.
تابلۆی منارەكە
لە قەزای خورماڵ، مزگەوتێكی دێرین هەیە بەردی بناغەكەی لە سەردەمی عەبدوڵای كوڕی عومەردا دانراوە، یەكێكە لە ناوەندە ئاینیە گەورەكانی ناوچەكە و لە ماوەی ڕابردوودا گرنگییەكی گەورەی هەبووە لە مێژووی ئیسلام و ناوەندێكی گرنگی ئاینی بووە.
مزگەوتەكە 250 مەتر، حەوشەیەكی گەورەی هەیە و لە ناو حەوشەكەدا حەوزێكی گەورەی هەیە كە ئاوی سازگاری سەرچاوەی كانی گەنجانی تێدەڕژێت، منارەیەكی گەورە و دێرینی تێدایە، دیمەنێكی هەرە باڵكێش و جوانی بە مزگەوتەكەو ناوچەكە بەخشیوە، تابلۆیەكی جوانی ئەم منارەیە لەلایەن ئەمین حاجی زەڵمییەوە پێشكەش بە سەرۆكوەزیران بارزانی كرا.
هەورامیەكان كێن؟
هەورامییەكان بەشێكی دانەبڕاو ڕەسەنی گەلی كوردن و ڕۆڵێكی گەورەیان هەیە لە پاراستن داهێنانی نوێ لە فەرهەنگ و ئەدەبیات و دابونەریتی كورددا، تا ئێستاش بەشێكی زۆر لە كولتوور و فەرهەنگی هەورامییەكان وەك خۆی ماوەتەوە.
هەورامان لە سێ بەش پێكدێت،هەورامانی ژاوەرۆ، هەورامانی تەخت، هەورامانی لهۆن، بەشێكی زۆری هەورامان دەكەوێتە ڕۆژهەڵاتی كوردستان و لە دیوی هەرێمی كوردستانیشەوە پێكدێت لە خورماڵ، تەوێڵە بیارە و چەندین گوند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تیرۆریستی داعش ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سبەی پەرلەمانی عێراق میوانداریی سوودانی دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ پێشنیاز دەکات کەنەدا ببێتە ویلایەتی 51ـی ئەمریکا
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی بایۆمەتری دەستپێدەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کوردستان فاوندەیشن؛ پڕۆژە گەورە و بێوێنەکەی گەنجانی کوردستان
21 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین داوای لێبوردن لە مێرکڵ دەکات
30 تشرینی دووەم
ڕێگاچارەی گرفتی مووچەی مانگەكانی 11 و 12ی فەرمانبەران ئاشكرا دەكرێت
29 تشرینی دووەم
چەند خۆراکێک ئەگەری تووشبوون بە 14 جۆری جیاوازی شێرپەنجە کەم دەکەنەوە
29 تشرینی دووەم
پەرلەمانی ئوسترالیا یاسای قەدەغەکردنی تۆڕە کۆمەڵاتییەکان بۆ منداڵان پەسەند دەکات
29 تشرینی دووەم
- کولتوور
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
كتێبی "سەرۆك بارزانی چیرۆكی چیایێكی سەركەش" چاپ و بڵاودەكرێتەوە
- کولتوور
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
مەراسیمێکی ڕێزلێنان بۆ هونەرمەند ناسر حەسەن ڕێكدەخرێت
- کولتوور
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
هونەرمەند؛ پەرواز حوسێن شێرپەنجەی تێپەڕاند
- کولتوور
- 1 کانوونی یەکەم
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی مەراکیش بەڕێوەدەچێت
- کولتوور
- 1 کانوونی یەکەم
نۆزدەهەمین خولی فێستیڤاڵی شانۆی سەقز کۆتاییهات