عێراق و کوەیت تۆڕێکی بازرگانی ماددەی هۆشبەریان هەڵوەشانده‌وە

شەیری بکە لە:
عێراق و کوەیت تۆڕێکی بازرگانی ماددەی هۆشبەریان هەڵوەشانده‌وە

دەستبەسەرداگرتنی ماددەی هۆشبەر لە عێراق- وێنە: ئەرشیف

ئاڤا نیوز


وەزارەتی ناوخۆی عێراق، بە هاوکاری دەوڵەتی كوەیت تۆڕێکی بازرگانی ماددەی هۆشبەری هەڵوەشانده‌وە.


وێنە گەورەکە: لە ماوەی ساڵانی 2023- 2024،  وەزارەتی ناوخۆی عێراق زیاتر لە 200 تۆڕی بازرگانیی ماددەی هۆشبەری هەڵوەشاندووەتەوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: میقداد میری، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند:"وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای هه‌واڵگری كوەیت، تۆڕێکی بازرگانانی ماددەی هۆشبەریان لە پارێزگای بەسرە دەستگیر کرد و دەستیان بەسەر بڕێک مادەی هۆشبەرداگرت".


زانیاریی زیاتر: له‌نێو ئەندامانی تۆڕەکە جگه‌ له ‌كه‌سانی عێراقی ، چه‌ند كه‌سێكی بیانیشی تێدا بوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: