ئەمشەو لە یۆرۆ؛ پاڵێوراوێکی دیکەی نازناوەکە یاریی دەکات

شەیری بکە لە:
ئەمشەو لە یۆرۆ؛ پاڵێوراوێکی دیکەی نازناوەکە یاریی دەکات

یۆرۆی 2024

ئاڤا نیوز


ئەمشەو دوو یاریی دیکە لە یۆرۆ دەکرێن، ناسنامەی دوو هەڵبژاردەی دیکەی قۆناغی چارەگی کۆتایی ئاشکرا دەبێت.


وێنە گەورەکە: بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو ئیتاڵیا ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتی یۆرۆ کرد، دوای ئەوەی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بە سویسرا دۆڕا،  ئەڵمانیاش  بەهەمان ئەنجام لە دانیمارکی بردەوە و سەرکەوت بۆ قۆناغی چارەگی کۆتایی.


شێوازی جێبەجێکردن: ئەمشەو کاتژمێر 07:00 بەکاتی هەرێمی کوردستان لەسەر یاریگەی شاڵکە، ئینگڵاند و سلۆڤاکیا ڕووبەڕوو دەبنەوە، مێژوو لە بەرژەوەندی سێ شێرەکەیە و پێنج جار لە سلۆڤاکییەکانیان بردووەتەوە و هیچ یارییەکیان نەدۆڕاندووە.


زانیاریی زیاتر: کاتژمێر 10:00ی شەو یاریگەی کۆڵۆن ستادیۆم، ئیسپانیا کە تاکە هەڵبژاردەی یۆرۆیە هەموو یارییەکانی بردووەتەوە و هیچ گۆڵێکی لێنەکراوە، وەک بەربژێرێکی سەرەکی نازناوەکە سەیر دەکرێت، ڕووبەڕووی سوپرایزی پاڵەوانێتییەکە جۆرجیا دەبێتەوە، ئەو دوو هەڵبژاردەیە حەوت جار بەریەککەوتوون، ماتادۆر شەش بردنەوە و جۆرجیا بردەنەوەیەکیان تۆمارکردووە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاڤا سپۆڕت ڕووماڵی یارییەکان دەکات و کاتژمێر 6:30 و ‌9:30ـی ئەمشەو ئاسام جەباری ستۆدیۆی شیکاری دەبێت، چێنەر  لە 9:00 ستۆدیۆی یۆرۆ و  کاتژمێر 12ـی شەو، دوای تەواوبوونی یارییەکان لایڤ دەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان