گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ڕۆژی یەکشەممە سەرۆکوەزیران بارزانی سەردانی پارێزگای هەڵەبجە و دەڤەری هەورامانی کرد، لەگەڵ بەرپرسانی ناوچەکە و خەڵکی دەڤەرەکە کۆبووەوە.
وێنە گەورەکە: سەرۆکوەزیران بارزانی، سەردانی هەڵەبجەی کرد، بەردی بناغەی سایلۆیەکی لە هەڵەبجە دانا وگوێی لە خەڵکی دەڤەرەکە گرت و سەردانی هاوینەهەواری ئەحمەدئاوای لە دەڤەری هەورامان کرد.
باکگراوند: دەڤەری هەورامان یەکێکە لە ناوچە بەپیت و گرنگەکانی کوردستان کە لە بواری گەشت و گوزار و بەرهەمی ناوخۆییەوە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە بووژاندنەوەی ژێرخانی ئابووری وڵات.
درێژەی ڕاپۆرت
سەرۆکوەزیران بارزانی لە زەڵم بوو
یەکێک لە ناوچە گرنگ و گەشتیارییەکانی کوردستان و پارێزگای هەڵەبجە و دەڤەری هەورامان، گوندی ئەحمەدئاوا و سەیرانگای بنی پەڵگە و گوندی زەڵم و سەیرانگەی زەڵم و سەرچاوەی ئاوی زەڵمە، کە یەکێکە لە تاڤگە دڵڕفێنەکانی کوردستان و ساڵانە هەزاران گەشتیار لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق و ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە سەردانی دەکەن، سەرۆکوەزیران بارزانی لە سەیرانگەی زەڵم، کە تەنیا سەد مەترێک لە تاڤگەی زەڵمەوە دوورە لە ناو هاژەی ئاوی سازگاری زەڵم و دارگوێزە هەوربڕ و چنارە باڵا بەرز و دارپەڵگە تەمەن درێژەکاندا لەگەڵ خەڵکی دەڤەرەکە کۆبووەوە.
"ئێمە بۆ خەڵکین"
سەرۆکوەزیران بارزانی لە ناو ئاپۆڕای خەڵکی دەڤەرەکەدا، کە بە جلوبەری کوردی شاڵ، رانکوچۆخە، فەرەنجی و پەستەک و لەپکەوە پێشوازییان لێکرد، سەرۆکوەزیران گوتی:" بەخێرهاتنی هەمووتان دەکەم، زۆر خۆشحاڵم کە ئێرە دەبینم پێشتر بۆیان باسکردبووم کە ناوچەکەی زۆر دَلڕفێنە بەڵام کەبینیم لە راستیدا دەزانم چەندە جوانتر و ڕێکترە".
"بەڕوویەکی خۆشەوە لە ژیان بڕوانن"
سەرۆکوەزیران بارزانی گوتیشی:" ناوچەکەتان دڵگیرە و مادام ئێرەتان هەیە دەبێت هەمیشە بەزەوقێکی جوان و ڕوویەکی خۆشەوە سەیری ژیان بکەن، چونکە دەڤەرەکان دڵگیر و ئارامە.
"کوردستان هەمیشە ئاوەدان بێت"
سەرۆکوەزیران بارزانی لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:"کوردستان هەمیشە ئاوەدان بێت و جارێکی دیکە دەڵێم خۆشحاڵم ئێوە دەبینم، بەیانی ئەمڕۆ چووینە هەڵەبجە و بەردی بناغەی سایلۆیەکی گرنگمان دانا، ئێستەش هاتووینەتە ئێرە و بۆ ئەوەی زیاتر حزمەتی ئێوە بکەین.
"جووتیاران خەمتان نەبێت"
جووتیاران و خاوەن باخ وکشتوکاڵکارانی ناوچەکە دڵنیا دەکەینەوە کە نابێت خەمی بەرهەمی ناوخۆیان هەبێت و حکومەت زۆر بەتامەزرۆییەوە خزمەتی خەڵکی دەکات و ئەرکی سەرشانی ئێمەیە داواکارییەکانتان جێبەجێبکەین، لە بری ئەوەی تنها یەک سەرچاوەمان بۆ داهات هەبێت ئێمە سەرچاوەکانی داهات فرە چەشن دەکەین و داهاتی خۆمان باشتر دەکەین، سەرۆکوەزیران بارزانی وای گوت.
“هەلی کار دروستدەکەین"
سەرۆکوەزیران بارزانی گوتیشی:" ئەرکی ئێمەیە هەلی کار بۆ خەڵک دروستبکەین و دەبێت خەڵکیش هاوکاربێت".
دروستکردنی هەلی کار، دوولایەنەیە، هەم دەبێت خەڵک خۆی هەوڵبدات وکاربکات و حکومەتیش دەبێت ئاسانکاری بکات، ئەوەی لەسەر شانی ئێمەیە دەبێت خزمەتی خەڵکی بکەین بەبێ جیاوای هاووڵاتیانیش دەبێت یارمەتیمان بدەن.
"حکومەتی خۆتانە"
"هەموو هەوڵێکم داوە حکومەتی هەموولایەک بێت و خەڵکیش لەلایەنی حکومەت بێت، نالێین حکومەت لەلایەک بێت وناشبێت خەڵک لەلایەک بێت، دەبێت هەموومان لە یەک لا بین، ئیشەڵا کوردستان هەر ئاوەدان دەبێت". سەرۆکوەزیران بارزانی وای گوت.
دەڤەری هەورامان لە چەند ناوچەیەکی دڵڕفێن پێکدێت، لە سنووری هەڵەبجە گەورەترین ناحییە هەبوو ئێستا بووە بە قەزا( خورماڵ) هەریەکە لە بیارە و تەوێڵە و گوندی گەورە و ناوچەی دڵڕفێن و لوتکە چیای بەرزی هەیە و خەڵکی لە دەڤەرەکەدا بە باخدارییەوە سەرقاڵن.
کوڵەباڵ بۆ سەرۆکوەزیران بارزانی
لەلایەن یەکێک لە دانیشتووانی دەڤەرەکەوە جووتێک کڵاشی سپی کە لە هەورامان پێی دەگوترێت "کڵاش مەرەز" جۆرێکی کوالیتی بەرزە و بەجوانترین شێوە و بە دەستی ژنی هەورامان دروستکراوە بەخشرایە سەرۆکوەزیران بارزانی .
ئەمین حاکی زەڵمی، خاوەن دووکانێکی دەڤەرەکەیە، یەکێکە لە کەسایەتییە چالاکەکانی دەڤەرەکە، تابلۆی منارەی دێرینی مزگەوتی گەورەی خورماڵی بەخشییە سەرۆکوەزیران بارزانی، ئەم منارەیە یەکێکە لە: مەختوتە” گرنگ و دێرینەکانی ناوچەکە.
کوڵەباڵ لەبەردەکات
لەلایەن خەڵکی دەڤەرەکەوە، کوڵەباڵێکی کوردی خۆمانە دەستکردی خەڵکی دەڤەرەکەیە بەخشرایە سەرۆکوەزیران بارزانی و ئەویش لەبەری کرد و چەندین وێنەی پێوەگرت، کوڵەباڵ لەلای خەڵکی دەڤەری هەورامان گرنگییەکی گەورەی هەیە، هەم بۆ هاوین ساردە و بۆ زستانیش گەرمە، یەکێکە لە نیشانە گرنگەکان کە خەڵکی دەڤەرەکەی پێ دەناسرێتەوە.
"ئاوی زەڵم دەخواتەوە"
سەرۆکوەزیران بارزانی لە ئاوی سازگاری چەمی زەڵم، ئاوی سازگار دەخواتەوە و لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە پێشوازییەکی گەرمی لێدەکرێت و 10 داواکاری پێشکەش دەکەن، ئەو داواکارییانەش تایبەتن بە کەرتی پەروەردە و ڕێگەو بان وەبەرهێنان و خاڵە سنورییەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 8 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ کارگهی دروستكردنی جامانە لە هەولێر
- کولتوور
- 29 خولەک لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین و سوودانی گفتوگۆ لەبارەی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجامی سەرژمێری کاریگەری لەسەر دابەزینی هەژموونی سیاسی کەمینەکان دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
29 خولەک لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
ئەوەی پێویستە لەبارەی نرخی زێڕ بیزانیت؛ بەپێی پێشبینییەکان دەگاتە چەند؟
18 تشرینی دووەم
- ڕاپۆرت
- 16 تشرینی دووەم
وردەکاریی پرۆسەی سەرژمێری؛ چ پرسیارێک دەکرێت؟