لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 550 گۆڕدەخمە تۆمارکراون

شەیری بکە لە:
لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 550 گۆڕدەخمە تۆمارکراون

گۆڕدەخمەیەکی کوردستان. وێنە: تایبەت بە ئاڤا

ئاڤا دیجیتاڵ

 

گۆڕده‌خمه‌، ده‌سته‌واژه‌یه‌كه‌ له‌نێو زانستی شوێنه‌وارناسیدا به‌كارده‌هێنرێت بۆ ئه‌و شوێنه‌ مێژووییانه‌ی كه ‌له‌ هه‌زاره‌ی یه‌كه‌می پێش زایین له‌لایەن مرۆڤه‌وه‌ دروستكراون.

 

وێنه‌ گه‌وره‌كه‌: گۆڕده‌خمه‌ واته‌ گۆڕ لەشێوەی ئه‌شكه‌وت، كلتوورێكی مردووناشتنه‌ له‌ ڕێگه‌ی تاشین و بڕینی به‌رزایی چیاكان، یان له‌نێو به‌ردی گه‌وره‌ له‌شێوه‌ی ژووری بچووک دروستكراون، له‌نێو ژووره‌كانیش گۆڕێك دروستكراوه‌ بۆ مردووه‌كه‌، بەشی دەرەوەی به‌شێك له‌ گۆڕده‌خمه‌كانیش به ‌نه‌خش ڕازێنراونه‌ته‌وه.

 

لێدوانی فه‌رمی: "مێژووی گۆڕده‌خمه‌كانی كوردستان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی ماد، كه‌ ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تییان له‌نێوان ساڵانی 728 بۆ 550 پێش زایین بووه‌، به‌شێوه‌ی ساده‌ به‌رده ‌گه‌وره‌كان و قه‌دی چیاكان ده‌تاشرێن و له‌شێوه‌ی ژوور دروستده‌كرێن، به‌ ئامانجی ناشتی مردوو به‌تایبه‌تیش بۆ كه‌سایه‌تییه‌ ئایینی و ده‌سه‌ڵاتداران، به ‌ئامانجی پارێزگاریكردن له‌ ته‌رمی کەسە گرنگەکان"‌. جه‌زا شۆڕش، مامۆستای زانكۆ بۆ ئاڤا نیوز قسەی کرد.

 

زانیاریی زیاتر: گۆڕده‌خمه‌كان به ‌یه‌كێك له‌ گرنگترین شوێنه‌واره‌ مێژووییه‌كان داده‌نرێن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مێژوویه‌كی زیاتر له‌ 2500 ساڵه‌یان هه‌یه‌، ئه‌م جۆره‌ میراته‌ نیشتمانییه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌نێو به‌رد و چیاكاندا نه‌خشێنراون.

 

 

 

 

 

 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ