زۆر بەکارهێنانی مۆبایل جەستە وێران دەکات

شەیری بکە لە:
زۆر بەکارهێنانی مۆبایل جەستە وێران دەکات

ئاڤا نیوز 

توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات زۆر بەکارهێنانی مۆبایل چەندین زیان و کاریگەری نەرێنی لەسەر جەستە دەبێت و ئەگەر کۆنترۆڵ نەکرێت وێرانی  دەکات.

 

بڵاوکراوەی فەرمی: ئیسان بینێت، دامەزرێنەری کۆمپانیای Sonin دەڵێت: بەکارهێنانی مۆبایل بە بەردەوامی تەنیا ناڕەحەتی جەستەیی بەدوای خۆیدا ناهێنێت، بەڵکو دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی فشار و پاڵەپەستۆی دەمارەکان، ئازاری مل و پشت، زیادبوونی فشار و تێکچوونی شێوازی خەوتن.

کاریگەریی و لێکەوتەکان: کاتێک بە شێوازێکی بەردەوام مۆبایل بەکاردەهێنیت، دەبێتە هۆی دەرکەوتنی هەندێک نیشانە لە جەستەدا وەک، بێهێزی یان ڕەقبوون یان ئازار لە پەنجەکان، لاوازی دەست و سەختی گرتنی شتەکان، هەروەها ئازار و ڕەقبوونی مل.

چارەسەرەکان: بەپێی ڕێنامایی پزیشکان، پێوستە ناوەناوە پشوو وەربگریت لە بەکارهێنانی مۆبایل بۆ ئەوەی دەست و مەچەکەکانت پشوو بدەن، هەروها ڕاگرتنی مۆبایل لە ئاستی چاودا بۆ کەمکردنەوەی فشار لەسەر مل و شان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان