
دێنیز ئونداڤ- وێنە: میدیای جیهان
ئاڤا نیوز
سەرۆکی یەکێک لە پارتەکانی تورکیا، داوا دەکات دێنیز ئونداڤ وەڵاتینامەی تورکیای لێوەربگیرێتەوە، دوای ئەوەی دێنیز ڕەتی کردەوە " هاووڵاتی تورکیا بێت"و دەڵێت: "من کوردم".
چیرۆکی سەرەکی: دێنیز ئونداڤ، بە ڕەچەڵەک کوردە، یاریی بۆ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەکات، دوای ئەوەی ڕەتی دەکاتەوە یاری بۆ هەڵبژاردەی تورکیا بکات، لێی دەپرسن تۆ سەر بە کۆماری تورکیای؟ دەڵێت:" من کوردم ". ئەمەش کاردانەوەی تووندی خەڵکی تورکیای لێکەوتەوە.
کاریگەری و لێکەوتەکانی: موستەفا دێستینجی، سەرۆکی پارتی یەکێتی گەورە لە تورکیا بە تووندی لە دژی ئونداز دەوەستێتەوە و دەڵێت" پێویستە وەڵاتینامەی لێ وەربگیرێتەوە و بچێتە ئەو شوێنەی کە ناوی دەبات".
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئونداڤ بووە بە بابەتی گەرمی سۆشیال میدیا لە تورکیا، بەشێک لە خەڵکی ئەو وڵاتە دەڵێن "ئەگەر تورک نەبێت بۆ بڵێت تورکم!، مەگەر کورد بوون تاوانە" بەشێکی دیکە وەک کەسێک کە وەفای بۆ وڵاتەکەی نەبێت باسی لێوە دەکەن.
باکگراوند: دێنیز ئونداڤ، لە دایک بووی ساڵی ە 1996لە خێزانێکی کوردی باکووری کوردستانە، یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی ئەڵمانییە و بۆ هەڵبژاردەی ئەڵمانیاش یاری دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
ڤلادیمێر پووتین بڕیار لە چارەنووسی بەشار ئەسەد دەدات
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک شانەی داعش لە کەمپی هۆل دەستگیر دەکرێن
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق 14 حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون ڕاگەیێنرا
- بیروڕا
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ ڕێڕەوی گۆڕانکاری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان