فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەندامەکەی یەكێتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە دەردەچێت
- هەواڵ
- 29 حوزەیران
لۆگۆی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان
ئاڤا نیوز
دادگەی تاوانەکانی دیالە، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ تاکە نوێنەری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و کورد لە ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە دەرکرد، ئەو ئەندامەكەش دەڵێت "كەیسەكە گەورە كراوە".
وێنە گەورەکە: ئەوس ئیبراهیم، ئەندامێکی عەرەبە لە ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە لەسەر لیستی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بە هۆی هەڕەشەکردن ودروستبوونی دەمەقاڵێ لەگەڵ جێگری پارێزگاری دیالە بۆ کاروباری تەکنیکی، دادگە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکرد.
لێدوانی فەرمی: ئەوس ئیبراهیم بە ئاڤا نیوزی گوت: "کەیسەکە لەسەرمان گەورە کراوە و فەرمانی دەستگیر کردنەوەکە رێکارێکی ڕۆتینییە لە ڕۆژانی داهاتوو خۆم لەبەر دادگە ئامادە دەبم".
هۆکارە زانراوەکان: پێشتر شەڕ ودەمەقاڵێ لەنێوان ناوبراو و عاسم سمێدعی، جێگری پارێزگاری دیالە بۆ کاروباری تەکنیکی ڕوویداوە.
وێنەی ئەندامەکە و نووسراوەکە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 43 خولەک لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا: ناتانیاهۆ و گالانت دەستگیر دەکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 20 تشرینی دووەم
دیمەنی چۆڵبوونی شەقامەکانی شاری هەولێر
- هەواڵ
- 20 تشرینی دووەم
سەرژمێری له گەڕەکی تەیراوەی شاری هەولێر