دەم پارتی داوا دەکات ئەردۆغان لەگەڵ پەیەدە کۆببێتەوە

شەیری بکە لە:
دەم پارتی داوا دەکات ئەردۆغان لەگەڵ پەیەدە کۆببێتەوە

لۆگۆی دەم پارتی و پەیەدە و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان

ئاڤا نیوز 


هاوسەرۆکی دەم پارتی داوا لە ئەردۆغان دەکات لەگەڵ پارتی یەکێتیی دیموکراتی سووریا (پەیەدە)  کۆببێتەوە.


وێنە گەورەکە: ئەم قسانەی هاوسەرۆکی دەم پارتی لە دوای لێدوانەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و بەشار ئەسەدی سەرۆکی سووریا دێت، کە باس لە نزیکبوونەوەی نێوانیان دەکەن.


لێدوانی فەرمی: تونجەر بەکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی لە چاوپێکەوتندا لەگەڵ یەکێک لە میدیاکانی تورکیا گوتی: "ئێمە ناڵێین ئەردۆغان لەگەڵ ئەسەد کۆنەبێتەوە، بەڵام با لەگەڵ پەیەدەش کۆببێتەوە، مافی کورد و داواکارییەکانی لەبەرچاو بگیرێت، بەم جۆرە کەس ڕەخنەی نامێنێت".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: تورکیا پەیەدە بە لقی ڕۆژئاوای کوردستانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ناودەبات، بۆیە ئامادە نییە دانوستانی لەگەڵدا بکات.


ئەمەش بزانە: تا ئێستا چەندینجار  سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆن و بۆردوومانی بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە کردووە و عەفرین  و ڕووبەڕێکی زۆری دیکەی ڕۆژئاوای کوردستانی کۆنترۆڵ کردووە.


باکگراوند: پەیەدە ساڵی 2003 دامەزراوە، یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) بریتین لە باڵە چەکدارەکانی کە ئێستا بەشێکن لە هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە).

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان