ئەمشەو دوو یاریی ئاگرین بەڕێوەدەچێت

شەیری بکە لە:
ئەمشەو دوو یاریی ئاگرین بەڕێوەدەچێت

یۆرۆی 2024

ئاڤا نیوز


دوای دوو ڕۆژ وەستان، کێیڕکێیەکانی یۆرۆی 2024 گەرمتر دەبن، ئەمشەو چارەنووسی ئەڵمانیا و ئیتاڵیا یەکلایی دەبێتەوە.


وێنە گەورەکە: 16 هەڵبژاردەی بەهێزی ئەوروپا ململانێ لەسەر نازناوی 17 ـەمین وەشانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا دەکەن، پێشبینی دەکرێت لەم قۆناغە بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو ژمارەیەک هەڵبژاردەی بەهێز ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە بکەن، بەو پێیەی بەریەک کەوتوون.


شێوازی جێبەجێکردن: ئەمشەو کاتژمێر 07:00 بەکاتی هەرێمی کوردستان لەسەر یاریگەی ئۆڵۆمپی بەرلین، سویسرا و ئیتاڵیا شریتی قۆناغی 16 دەبڕن.


زانیاریی زیاتر: ئامارەکانی مێژوو پێمان دەڵێن ئازۆری ئەم یارییە دەباتەوە، بەو پێیەی 29 یاریی لە سویسرا بردووەتەوە، 24 یاریی یەکسانبوون و حەوت یاریی لە بەرژەوەندی سویسرا تەواو بووە.
کاتژمێر 10:00ی شەو لە سەر شانۆی سیگناڵ ئیدۆنا پاڕک، ئەڵمانیای خانەخوێ بۆ بڕینی بلیتێکی قۆناغی هەشت میوانداری دانیمارک دەکات، 28 جار مێژوو ئەم دوو هەڵبژاردەی ڕووبەڕوو کردووەتەوە، ئەڵمانیا 15 بردنەوە، دانیمارک هەشت بردنەوە و لە پێنج یاریشدا یەکسان بوون.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاڤا سپۆڕت ڕووماڵی یارییەکان دەکات و کاتژمێر 6:30 و ‌9:30ـی ئەمشەو ئاسام جەباری ستۆدیۆی شیکاری دەبێت، چێنەر  لە 9:00 ستۆدیۆی یۆرۆ و  کاتژمێر 12ـی شەو، دوای تەواوبوونی یارییەکان لایڤ دەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان