هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی زیانلێکەوتووی ئەمریکی بۆ عێراق دوو هێنده‌ و نیو زیاد دەکات

شەیری بکە لە:
هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی زیانلێکەوتووی ئەمریکی بۆ عێراق دوو هێنده‌ و نیو زیاد دەکات

چەند ئۆتۆمبێلێکی زیانلێکەوتووی ئەمریکی - وێنە: میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز

 

به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی ڕابردوو، هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی زیانلێکەوتووی ئەمریکی بۆ عێراق دوو هێنده‌ و نیو زیادی كردووه‌ .


وێنە گەورەکە: لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا به‌ به‌های 131 ملیۆن دۆلار ئۆتۆمبێلی ئەمریکی ڕاستەوخۆ له‌ ئه‌مریكاوه‌ هاورده‌ی عێراق كراوه، لەکاتێکدا لە چارەکی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا به‌ به‌های 80 ملیۆن دۆلار هاورده‌كرابوو، کە بەڕێژەی 63% زیادی کردووە.


لێدوانی فەرمی: مەنار عوبەیدی، شارەزای بواری ئابووری ڕایگه‌یاند: " پێشبینی دەکرێت تاوەکو كۆتایی ئه‌مساڵ بەهای هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی ئەمریکی بگاتە نزیکەی 600 ملیۆن دۆلار".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: له‌ ساڵی (2021)وه‌ حكومه‌تی عێراق ڕێگە بە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی بەکارهاتوو و زیانلێکەوتوو ده‌دات، بەمەرجێک دوو ساڵ به‌سه‌ر مۆدیله‌كه‌ی تێنه‌په‌ڕیبێت . 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ