سەگەکان کەسایەتیی خاوەنەکانیان وەردەگرنەوە

شەیری بکە لە:
سەگەکان کەسایەتیی خاوەنەکانیان وەردەگرنەوە

گەنجێک لە کاتی یاریکردن لەگەڵ سەگەکەیدا، سەرجاوە: فۆربس

ئاڤا  نیوز

لێکۆڵینەوەیەک دەریدەخات سەگەکان هاوشێوەی خاوەنەکانیان ڕەفتار دەکەن و کەسایەتیی ئەوان دووبارە دەکەنەوە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: لە ئەنجامەکاندا دەرکەوتووە، بە تێپەڕبوونی کات سەگەکان هاوشێوەی خاوەنەکانیان ڕەفتار دەکەن، ئەمەش لەبەرئەوەی سەگەکان وردەوردە کەسایەتییان هاوشێوەی کەسایەتیی خاوەنەکەیان لێدێت و دەکەونە ژێر کاریگەریی شێوازی ژیان و ئەزموونی خاوەنەکانیانەوە. 

زانیاریی زیاتر: کەسایەتیی کەسوکار و هاوڕێیانی خاوەنی سەگەکەش کاریگەرییان لە سەر کەسایەتیی سەگەکە دەبێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ساڵی 2020ـەوە لێکۆڵینەوە لەسەر هەزار و 600 سەگ لە 50 توخمی جیاواز کراوە. ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکە لە گۆڤاری زانستیی توێژینەوەی کەسایەتی بڵاوکراونەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ