کۆمەڵێک زانیاریی سەرنجڕاکێش لەبارەی زەوی

شەیری بکە لە:
کۆمەڵێک زانیاریی سەرنجڕاکێش لەبارەی زەوی

دیمەنێک لە گۆی زەوی

ئاڤا نیوز

زەوی کە سێیەمین ھەسارەی نزیکە لە خۆر، لە سلیکۆن و ئۆکسجین و چەند مادەیەکی کانزایی دیکە پێک هاتووە و ئێستا زیاتر لە 8ملیار کەس لەسەری دەژین.

وێنە گەورەکە: هەسارەی زەوی بەخێرایی 67 هەزار میل لە کاتژمێرێکدا بە دەوری خۆر دەسوڕێتەوە، لەم بابەتەدا چەند ڕاستییەکی سەرنجڕاکێش دەربارەی هەسارەکە دەخەینەڕوو:


1- زەوی ملیارەها ساڵ تەمەنیەتی؛ توێژەران تەمەنی هەسارەی زەوییان بە تاوتوێکردنی مێژووی بەردەکانی سەر هەسارەکە و نەیزەکە دۆزراوەکان دیاری کردووە. بەپێی داتاکانی سەنتەری نیشتمانیی ئەمریکا بۆ پەروەردەی زانستی، تەمەنی زەوی بە  4.54 ملیار ساڵ دەخەمڵێنرێت.

2-گەورەترین بوومەلەرزەی جیهان لە وڵاتی شیلی ساڵی 1963 ڕووی داوە.

3- گەرمترین وڵاتی جیهان لیبیایە.

4- ساردترین شوێنی سەر زەوی لە  ئەنتارکتیکایە و پلەی گەرما لە زستاندا  بۆ 73 پلە ژێر سفر دادەبەزێت.

5- بەرزترین چیا لە جیهاندا چیای ئەڤرێستە، بەرزییەکەی  نزیکەی 8848مەتر دەبێت.

6- بەردی مەرجان بەناوبانگترین بەردی جیهانە لەسەر زەوی.

7- قووڵترین شوێن لەسەر زەوی خەندەقی ماریانایە, 11 هەزار و 33 مەتر لەژێر ئاستی دەریا و دەکەوێتە ڕۆژئاوای زەریای هێمن.

8- وشکترین شوێنی سەر زەوی ئاتاکامایە کە دەکەوێتە نێوان وڵاتی شیلی و پیرۆ.



9- دەریای مردوو کە دەکەوێتە نێوان ئوردن و ئیسرائیل نزمترین خاڵە لەسەر زەوی.

سەرچاوە: Live Science

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ