شانشینی خەمیسییە بەفەرمی له‌ لیستی جیهانیی شوێنەوار تۆمار کرا

شەیری بکە لە:
شانشینی خەمیسییە بەفەرمی له‌ لیستی جیهانیی شوێنەوار تۆمار کرا

شانشینی خەمیسییە ساڵی 1881 دامه‌زراوه‌، وێنە: ئینفۆ کڵاس

ئاڤا نیوز

بەشی پشکنینی شوێنەوار و کەلەپوری زیقار شانشینی (خەمیسییە)ی خستە نێو لیستی جیهانیی شوێنەوار و گەشتەوگوزاری عێراقه‌وه‌. 

بۆچی گرنگه‌: شانشینەکە بە کۆنترین میرنشینی عه‌ره‌بی دادەنرێیت لە باشوری عێراقدا، لە ساڵی 1881 دامه‌زراوه‌، کۆشک و مزگەوت و قوتابخانە و گەڕەکی نیشتەجێبون لەخۆدەگرێت.

لێدوانی فەرمی: شامیل ڕەمیز، بەڕێوەبەری فەرمانگەکە دەڵێت: "شانشینی خەمیسییە دەکەنە به‌شێك لە شوێنە گەشتیارییەکانی پارێزگاکە و لەمەودوا گرنگیی زیاتری پێدەدەن".

زانیاریی زیاتر: بە دووری 12کم دەکەوێتە باشووری ڕۆژئاوای شاری (سوق شیوخ)  لە پارێزگای زیقار، عەبدوڵڵای کوڕی ساڵح محه‌ممه‌د خەمیس دایمه‌زراندوه‌.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لیستی جیهانیی شوێنەوار و گەشتەوگوزاری عێراق، لیستێکە بەفەرمی لەسەر ئاستی جیهان دانپێدانراوە و سەرجەم ناوچە شوێنەواری و گەشتیارییە بەنێوبانگەکان لە لیستەکەدا تۆمارکراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان