سبەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکەی ئێران رادەگەیێنرێت

شەیری بکە لە:
سبەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکەی ئێران رادەگەیێنرێت

دیمەنێکی دەنگدان لە ئێران- وێنە: میدیای ئێران

ئاڤا نیوز


بڕیارە پێش نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە، ئەنجامی سەرەتایی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران رابگەیێنرێت.


چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ هەینی چواردەیەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران بۆ هەڵبژاردنی نۆیەمین سەرۆک کۆمار دەستیپێكرد، بە بەشداری چوار بەربژێر و 61 ملیۆن دەنگدەر، دوو جار كاتی هەڵبژاردنەكە درێژكرایەوە.


لێدوانی فەرمی: سەرۆکی دەزگای هەڵبژاردنی ئێران رایگەیاند: "تا پێش نیوەڕۆی سبەی شەممە ئەنجامی بەرایی دەنگە جیاکراوەکان بە زووترین کات رادەگەیێنرێت".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەڵبژاردنەکە کاتژمێر 8:00ی ئەم بەیانیە بە کاتی تاران دەستی پێکرد و تا ئێستا دوو جار و بۆ ماوەی چوار کاتژمێر درێژکراوەتەوە، بڕیارە تا کاتژمێر 10:00ی شەوی هەینی بەردەوامبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان