ئانالێنا بێربوک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە پەیوەنییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ڕایگەیاند" بە هەر نرخێک بووە، دەبێت پێش بە زیادبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بگیرێت".
وێنە گەورەکە: ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە نێوان ئیسرائیل و گرووپ و ملیشیا بریکارەکانی کۆماری ئیسلامی بەرەو شەڕێکی پەڕگیر دەچێت و مەترسی تەقینەوەی دۆخەکە هەیە. ڕۆڵی ئێرانیش لە هێورکردنەوەی ئەم دۆخە کاریگەرە.
لێدوانی فەرمی: ئانالێنا بێربوک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە پەیوەنییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ عەلی باقری کنی سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ڕایگەیاند: دەبێت تاران هاوکار بێت لە کەمکردنەوەی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست.
زانیاریی زیاتر: ئۆفیسی کاروباری دەرەوەی ئەڵمانیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (X)، بڵاوی کردەوە: ئانالێنا بێربوکی وەزیری دەرەوە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی پێداگری کردووە "دەبێت بە هەر نرخێک بووە، پێش بە زیادبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بگیررێت و ئێرانیش دەبێت لەمەدا ڕۆڵ و پشکی هەبێت".
باکگراوند: ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە دوای هێرشەکەی حەماس بۆ نێو خاکی ئیسرائیل و دواتر هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، ڕووبەڕووی ئاڵۆزی و گرژییەکی زۆر بووەتەوە، بە هەزاران کەس گیانیان لەدەست داوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 47 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ باجی گومرگی بەسەر دەیان وڵات سەپاند
- ژینگە
- 52 خولەک لەمەوپێش
عێراق مافی ئاو بۆ ماوهی 10 ساڵ دەستەبەر دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل دیمەشق و حەمای سووریا بۆردوومان دەکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک دەستلەکاردەکێشێتەوە و کۆشکی سپی جێدەهێڵێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
عێراق و هەرێمی کوردستان بە جیا پەنا بۆ بەکارهێنانی بارانی دەستکرد دەبەن
11 کاتژمێر لەمەوپێش
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
1 نیسان
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
1 نیسان
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا بە کوردی ڕووبەڕووی قاچاخچییان دەبێتەوە