بۆ دووەم جار كاتی دەنگدان لە ئێران درێژكرایەوە

شەیری بکە لە:
بۆ دووەم جار كاتی دەنگدان لە ئێران درێژكرایەوە

وێنە- ئاژانسی میهری ئێران

ئاڤا نیوز


بۆ جاری دووەم وادەی دەنگدان لە ئێران درێژكرایەوە، دەنگدەران دەتوانن تا كاتژمێر 10 ی ئەمشەو بە كاتی تاران دەنگ بدەن.


لێدوانی فەرمی: كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی ئێران ڕایگەیاند:"لەبەر ئەوەی ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتیان  ڕوویان لە سندوقەكانی دەنگدان كردووە و پەیوەندییەكی زۆرمان پێگەیشتووە لە بنكەكانەوە بۆیە دوو كاتژمێری دیكە دەنگدان درێژكرایەوە".


بۆچی گرنگە: درێژكردنەوەی كاتی دەنگدان كاریگەری دەبێت لەسەر ئەنجامی هەڵبژارنەكان و دەنگی بەربژێرەكان.


ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆ و وێنانەی لە سەداو سیمای ئێرانەوە دەبینرێت، بنكەكانی دەنگدان لە ئێران قەرەباڵخن و بەشێكی زۆر لە هاووڵاتیان ڕوویان لە سندوقەكانی دەنگدان كردووە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: 61 ملیۆن هاووڵاتی لەسەرتاسەری ئێران مافی دەنگدانیان هەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان