پارێزگاری هەڵەبجە: هیوادارین هەڵبژاردنی ئێران بە ئارامی کۆتایی بێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز


پارێزگاری هەڵەبجە سەردانی بنکەی دەنگدانی ئێرانییەکانی پارێزگای هەڵەبجە کرد، لەوێ گوتی " هیوادارین ئەو پڕۆسەیە لە هەڵەبجە و نێوخۆی ئێرانیش بە ئارامی کۆتایی بێت".


وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ هەینی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێسلامیی ئێران دەستیپێکرد، پڕۆسەکە بەردەوامە چوار بەربژێر ڕکابەری لەسەر پۆستەکە دەکەن. 


لێدوانی فەرمی: ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: هیوادارن پڕۆسەی هەڵبژاردن لە ئێران بە ئارامی و ئاسایشەکی باش کۆتایی پێبێت، پەیوەندی هەرێمی کوردستان و ئێران لە قازانجی ئاسایشی هەردوولادایە.


زانیاریی زیاتر: وێڕای ئەوەی سەر لەبەیانی پڕۆسەی دەنگدان دەستیپێکردووە، بەڵام لە هەڵەبجە کاتژمێر سێ سندووقەکانی دەنگدان دانراون و ئێرانییەکان دەنگیان دەدەن. پارێزگای هەڵەبجە وای گوت.


لە لایەکی دیکەوە: داود حەسەن پور، نوێنەری کۆنسوڵخانەی ئێران لە سلێمانی بە ئاڤا نیوزی گوت: لە کاتژمێر 08:00ـی بەیانی تاوەکو کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆ لە کەلار بوون ئێرانییەکان دەنگیان داوە و لە کاتژمێر 03:00ـی دوای نیوەڕۆ تاوەکو 05:00 سندووقی دەنگدان لە هەڵەبجە دانراون بۆ دەنگدان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ