دیمەنی دەنگدانی ژنانی ئێرانی لە بەغدا- وێنە: میدیای عێراق
ئاڤا نیوز
تاوەکو ئێستا زۆرترین ڕێژەی ژنانی ئێرانی نیشتەجێی بەغدای پایتەختی عێراق، بەشدارییان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران کردووە.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ هەینی 28-6-2024 هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێسلامیی ئێران دەستیپێکرد و چوار بەربژێر کێبڕکێ دەکەن.
لێدوانی فەرمی: ئیسلام غولام رەزا ئابازری، ڕاوێژکاری کولتووری لە باڵیۆزخانەی ئێران لە بەغدا هۆکاری ئەو بەشدارییە زۆری بۆ ئەوە گەڕاندەوە "نزیکەی دوو هەزار و 500 ئێرانی لە بەغدا دەژین کە زۆرینەیان ژنن ئەوانەی لەم ساڵانەی دواییدا شویان بە هاووڵاتیانی عێراقی کردووە".
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی ئابازری، هەرچەندە لە ماوەی 17 ساڵی ڕابردوو باڵیۆزخانەی ئێران لە بەغدا پێشوازیی لە چەندین هەڵبژاردن کردووە، بەڵام ئەم ئامادەبوون و بەشدارییە گشتییەی ئەمساڵ چالاکتر و بەرچاوتر بوو.
ئەمەش بزانە: بەپێی ئاژانسی هەواڵی ئێران "ئیرنا" بە مەبەستی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی خولی 14ی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران، شەش ناوەندی دەنگدان کە 24 سندووقی دەنگدانی لەخۆ گرتووە بۆ دەنگدەرانی ئێرانی نیشتەجێی عێراق دانراون.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی عێراق نیازپاکی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە ڕادەگەیێنێت
- ژینگە
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کرماشان سەدان هێکتار زەوی بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەسووتێت
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا مووچە و بودجە و پرسە هەڵپەسێردراوەکان تاوتوێ دەکەن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران جارێکی دیکە ئاوی زێی بچووک دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەركردە دێرینەکانی یەكێتی بەرەیەک لەدژی یەكێتیی نوێ دروست دەكەن
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا مۆڵەتی مافی مانەوەی بەهزاد خوسرەوی بڵاو دەکاتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک نووسەر و ڕووناکبیر نیگەرانیی خۆیان لە ڕووداوەکانی سلێمانی دەردەبڕن
20 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنێکی نامۆ لە مووسڵ دەکەوێتە خوارەوە
7 ئەیلوول
خراپ بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد 10 تریلیۆن دۆلار زیان بە جیهان دەگەیێنێت
6 ئەیلوول
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
جەزائیرییەکان سەرۆکێکی نوێ بۆ وڵاتەکەیان دیاری دەکەن