دەستەی دەستپاکیی عێراق: گەندەڵکاران لەلایەن کەسایەتییەکانی وڵاتەوە داڵدەدەدرێن

شەیری بکە لە:
دەستەی دەستپاکیی عێراق: گەندەڵکاران لەلایەن کەسایەتییەکانی وڵاتەوە داڵدەدەدرێن

لۆگۆی دەستەی دەستپاکیی عێراق

ئاڤا نیوز

 

لیژنەی دەستپاکیی پەرلەمانی عێراق، هۆكاری بنبڕكردنی گەندەڵی ئاشكرا دەکات و ڕایدەگەیێنێت، گەندەڵکاران  لەلایەن کەسایەتییەکانی وڵاتەوە داڵدەدەدرێن.

 

وێنە گەورەکە: سەرەڕای ئەوەی ده‌سته‌ی دەستپاکی ڕۆژانە چەندین گەندەڵکار دەستگیر دەکات، به‌ڵام ئێستاش هه‌نگاوه‌كانی بۆ بنبڕكردن یان كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه‌، سنوورداره.

 

لێدوانی فەرمی: هادی سه‌لامی، ئه‌ندامی لیژنەی دەستپاکیی پەرلەمانی عێراق ڕایگه‌یاند: "ئێستاش گه‌نده‌ڵی له‌ داموده‌زگاكانی حكومڕانی دەوڵەت به‌رده‌وامی‌ هه‌یه‌ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ سەختە، چونکە چه‌ندین کەسایەتیی کاریگەر لە وڵاتدا پارێزگاری له‌ گه‌نده‌ڵكاران ده‌كه‌ن".

 

زانیاریی زیاتر: ده‌سته‌ی دەستپاکیی عێراق ملیاران دینار و سەدان هەزار دۆلاری لە بەرپرسانی كه‌رتی گشتیر گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌ بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ