ئۆکراینا داوای ناوچەی دژەفڕین دەکات

شەیری بکە لە:
ئۆکراینا داوای ناوچەی دژەفڕین دەکات

ناوچەیەکی ئۆکراینا. وێنە: AFP

ئاڤا نیوز

 

ئۆکراینا داوا دەکات هاوپەیمانە ڕۆژئاواییەکانی ناوچەیەکی دژەفڕین لەو وڵاتە دابمەزرێنن تاوەکو لەو ڕێگەیەوە ڕووبەڕووی هێرشە ئاسمانییەکانی ڕووسیا ببنەوە.

 

وێنە گەورەکە: ئۆکراینا سیستەمێکی بەرگریی ئاسمانیی کارای نییە کە بتوانێت هێرشەکانی ڕووسیا تێک بشکێنێت، بۆیە داوایکردووە لە ناوچەیەکی دژەفڕێن لە ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە دابمەزرێت و سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتانی پۆڵەندا و ڕۆمانیا لەو ناوچانە جێگیر بکرێن.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەشی زۆری پیشەسازی و ژێرخانی وزەی ئۆکراینا دەکەوێتە ڕۆژئاوای ئەو وڵاتەوە کە لە ماوەی چەند مانگ ڕابردووەوە بە بەردەوامی لەلایەن ڕووسیاوە دەکرێتە ئامانج.

شەیری بکە لە: