ئەندەنووسیا زیاتر لە 100 تایوانی بە تۆمەتی ساختەکاریی ئەلیکترۆنی دەستگیر دەکات
- جیهان
- 28 حوزەیران
تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکان
ئاڤا نیوز
پۆلیسی ئەندەنووسیا دەستگیرکردنی 103 کەسی تایوانی بە تۆمەتی ساختەکاریی ئەلیکترۆنی ڕاگەیاند.
چیرۆکی سەرەکی: تایوانییەکان 12 ژن و 91 پیاو بوون لە ناو ڤێلایەک لە دوورگەی بالی لە ئەندەنووسیا کە هێزەکانی پۆلیس لە ئۆپەراسیۆنێکدا هەموویانی دەستگیر کردوون. پۆلیس هەروەها دەستی بە سەر سەدان مۆبایل و ئامێری ئەلکترۆنی دیکەدا گرتووە. ئەوان تۆمەتبارن بەوەی هەوڵیان داوە کەسانی مالیزی بکەنە ئامانج و بیانخەڵەتێنن.
زانیاریی زیاتر: لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا وڵاتانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، لە ناویشیاندا هەر یەکە لە چین، ئەندەنووسیا و مالیزیا، هەوڵەکانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ساختەکاریی ئەلکترۆنی زیاتر کردووە.
قووڵتر: بەو پێیەی تۆمەتبارەکان تایوانین و ویستوویانە لە ناو خاکی ئەندەنووسیا تاوانکاری لە دژی خەڵکی مالیزیا ئەنجام بدەن، دادگاییکردنەکەیان ئاسان نابێت و پێویستی بە هاوئاهەنگیی نێوان ئەو وڵاتانە دەبێت.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
شاندێکی هەرێمی کوردستان دەچێتەوە بەغدا
- جیهان
- 41 خولەک لەمەوپێش
بولگاریا لێکۆڵینەوە لە ناردنی پەیجەرەکان بۆ حیزبوڵڵا دەکات
- ببینە و ببیستە
- 42 خولەک لەمەوپێش
بەرنامەی زەڕەبین؛ ماددەی هۆشبەر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا نیوز لیستی هاوکاتکراوی مووچە لەنێوان هەولێر و بەغدا بڵاودەکاتەوە
14 خولەک لەمەوپێش
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
23 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
18 ئەیلوول
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول
- جیهان
- 41 خولەک لەمەوپێش
بولگاریا لێکۆڵینەوە لە ناردنی پەیجەرەکان بۆ حیزبوڵڵا دەکات
- جیهان
- 18 ئەیلوول
ڕووسیا کەمپەینی هاریس بە ئامانج دەگرێت