کاتی بۆنکا، باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق
ئاڤا نیوز
مانگی نۆی ئەمساڵ ژمارەیەک سەرمایەگوزاری کەنەدی بۆ مەبەستی سەرمایەگوزاری دێتە هەڕێمی کوردستان، باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق دەڵێت "ئاسانکاری دەکەن بۆ پێدانی ڤیزای وڵاتەکەیان بە هاونیشتیمانیانی هەرێمی کوردستان".
وێنەگەورەکە: باڵیۆزی کەنەدا لە بەغدا لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی ژووری بازرگانی هەولێر کۆبووەوە و چەندین پرسی هاوبەشیان تاوتوێ کرد.
لێدوانی فەرمی: کاتی بۆنکا، باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق، بە ئاڤا نیوزی گوت:" کەنەدا لەبواری بازرگانی گرنگی بە هەرێمی کوردستان دەدات، هانی کۆمپانیا و بازرگانان دەدەین بەشداری کۆنفرانسە بازرگانییەکان بکەن لە کەنەدا، بەڵێن دەدەین کارێکی باشتر بکەین بۆ هاوکاریی کۆمپانیاکانی کوردستان".
زانیاریی زیاتر: "لەگەڵ ژووری بازرگانی هەولێر باسی ئەوەمان کرد ئاسانکاری بکرێت بۆ پێدانی ڤیزای کەنەدا بە هاونیشتیمانیان" کاتی بۆنکا ئەوەشی گوت.
لە لایەکی دیکەوە: گەیلان سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت:"باڵیۆزی کەنەدا لە بەغدا سەردانی کردین، بڕیارە مانگی نۆی ئەمساڵ ژمارەیەک سەرمایەگوزاری کەنەدی بێنە هەرێمی کوردستان بۆ کاری بازرگانی و وەبەرهێنان".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کەنەدا پەیوەندییەکی تووندوتۆڵی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە، لە هاوکاری کردن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە ناوچەکەداهاوکاری هەردوولا دەکات.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار