ماڵەکەی مارلین مۆنرۆ وەک شوێنێکی مێژوویی دەستنیشان کرا

شەیری بکە لە:
ماڵەکەی مارلین مۆنرۆ وەک شوێنێکی مێژوویی دەستنیشان کرا

ماڵەکەی مارلین مۆنرۆ. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

بۆ ڕێگریکردن لە ڕووخاندنی ماڵەکەی مارلین مۆنرۆ، ئەنجوومەنی لوس ئەنجلس بڕیاریدا وەک شوێنێکی مێژووی دەستینشانی بکات. 

 

وێنە گەورەکە: بەپێی هەواڵێکی لۆس ئەنجلس تایمز،  ژن و مێردێک لە مانگی تەممووزی ساڵی 2023 خانووەکەیان بە بڕی 8.35 ملیۆن دۆلار کڕیووەتەوە بە مەبەستی ڕووخاندن و فراوانکردنی شوێنەکە.

 

لەلایەکی دیکەوە: دەسەڵاتدارانی ناوچەکە مۆڵەتی ڕووخاندنەکەیان هەڵوەشاندووەتەوە بەهۆی پرسە مێژووییەکەی خانووەکە.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرۆکی شارەوانیی تریسی پارک دەڵێی، هیچ کەسێک یان شوێنک لە لۆس ئەنجلس لە خانووەکەی مارلین مۆنرۆ گرنگتر و بەناوبانگتر نییە، بەهۆی ئەوەی ژمارەیەک لە بەناوبانگترین وێنەکانی مارلین مۆنرۆ لەو خانووەدا گیراون، وەک شوێنێکی مێژوویی دەمێنێتەوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان