فیلمێک لەبارەی کارەکتەری ' گوێدرێژەکەی' شرێک بەرهەم دەهێنرێت

شەیری بکە لە:
فیلمێک لەبارەی کارەکتەری ' گوێدرێژەکەی' شرێک بەرهەم دەهێنرێت

گوێدرێژەکەی نێو فیلمی شرێک

ئاڤا نیوز

فیلمێکی سەربەخۆ لەبارەی 'گوێدرێژ'ەکەی نێو فیلمی 'شرێک' بەرهەم دەهێنرێت.  هاوکات کار لەسەر بەرهەمهێنانی بەشێکی نوێی فیلمی شرێکیش دەکرێت.

لێدوانی فەرمی: ئێدی مێرفی، کارەکتەری سەرەکی فیلمەکە لە میانەی چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا گوتی: نەک هەر بەشێکی نوێی فیلمی شرێک ئێستا لە بەرهەمهێنانە و چوار مانگە کاری لەسەر دەکرێت، فیلمێکی سەربەخۆش لەسەر گوێدرێژە خۆشەویستەکە بەرهەم دەهێنرێت.

زانیاریی زیاتر: 23 ساڵ بەسەر یەکەم نمایشی فیلمی شرێکدا تێپەڕی، فیلمەکە هەر لە سەرەتای بڵاوبوونەوەیەوە وەک بەردی بناغەی ئەنیمەیشن خۆی سەلماندووە.

 

ئەمەش بزانە: کارکردن لەسەر بەرهەمهێنانی فیلمی گوێدرێژەکە، تاوەکو ساڵی 2025 تەواو دەبێت و هەمان ساڵیش نمایش دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان