هاکان فیدان: مەترسیی جەنگی سێیەمی جیهان هەیە

شەیری بکە لە:
هاکان فیدان: مەترسیی جەنگی سێیەمی جیهان هەیە

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا هۆشداری لە مەترسیی دروستبوونی جەنگی سێیەمی جیهان دەدات.

 

وێنە گەورەکە: فیدان لە چاوپێکەوتنێکی لە کەناڵی خەبەرتورک باسی دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مەترسییەکانی دروستبوونی جەنگ کرد و هۆکارەکەشی بۆ پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا و چەکی مۆدێرن گەڕاندەوە.

 

لێدوانی فەرمی: فیدان گوتی: جیهان دەبێت مەترسیی جەنگەکە بە جددی وەربگیرێت، ئێمە ئەمە بە جددی وەردەگرین. بەڕاستی ئەمە پرسێکی پلانی بۆ دانراوە.

 

ئەمەش بزانە: بە گوتەی فیدان، شەڕ و کێبڕکێی ئابووری لە جیهاندا و هێرشی چاوەڕواننەکراوی زیرەکی دەستکرد، لە سوودی لایەنێکی دیاریکراوە، کە بۆ بەرزکردنەوەی بازاری ئابووریی خۆی دۆخەکە دەقۆزێتەوە.

شەیری بکە لە: