بانکی یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا هاک دەکرێت

شەیری بکە لە:
بانکی یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا هاک دەکرێت

وێنە: www.redhotcyber.com

ئاڤا نیوز

 

گرووپی لۆکبیت، کە گرووپێکی هاککەری بەناوبانگن، ڕایانگەیاندووە  بانکی یەدەگی فیدراڵی ئەمریکایان هاک کردووە و 33 تێرابایت داتا و زانیارییان بردووە.

 

وێنە گەورەکە: ئەو گرووپە دزەیان کردووەتە نێو سیستەمەکانی بانکی یەدەگی فیدراڵی و ماوەی 48 کاتژمێریان بۆ دانوستان داناوە و داوای پارە دەکەن.

 

زانیارییە بەدەستهاتووەکان: داتاکان وردەکاریی نهێنیی چالاکییە بانکییەکانی ئەمریکا لەخۆ دەگرن، کە ئەگەر پشتڕاست بکرێتەوە یەکێکە لە پێشێلکارییە گەورەکانی داتا داراییەکان لە مێژوودا.


بۆچوونی بەرامبەر: تاوەکو ئێستا ئەمریکا بەفەرمی هیچی لەسەر نەگوتووە، بەڵام لەلایەن ئیف بی ئایەوە دەست بە لێکۆڵینەوە کراوە.

باکگراوند: بانکی یەدەگی فیدراڵی کە بەرپرسیارە لە سەرپەرشتیکردنی سیاسەتی دراوی وڵات و ڕێکخستنی بانکەکان و پاراستنی سەقامگیری دارایی، پێکهاتەیەکی گرنگی ژێرخانی دارایی ئەمریکایە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ