مێلانیا نایەوێت بگەڕێتەوە کۆشکی سپی

شەیری بکە لە:
مێلانیا نایەوێت بگەڕێتەوە کۆشکی سپی

مێلانیا، هاوژینی ترەمپ و خانمی پێشووی ئەمریکا، سەرچاوە: واشنتن پۆست

ئاڤا نیوز

ئەگەر دۆناڵد ترەمپ جارێکی دیکە وەک سەرۆکی ئەمریکا هەڵبژێردرێتەوە، پێناچیت مێلانیای هاوژینی بیەوێت بگەڕێتەوە کۆشکی سپی. 

 

وێنە گەورەکە: بەپێچەوانەی خێزانی سەرۆکەکانی پێشوو، خێزانی ترەمپ نایانەوێت لە واشنتن بژین و شارەکانی دیکەیان بەلاوە خۆشترە. 

لێدوانی فەرمی: لە میانەی هەڵمەتێکی بانگەشەی هەڵبژاردندا، کاتێک پرسیار لە دۆناڵد ترەمپ کرا بۆچی مێلانیا بەشداریی کەمپینەکەی نەکردووە، ترەمپ گوتی: "ئەوە پەیوەندی بە کەسایەتی و سروشتی تایبەتی مێلانیاوە هەیە و بە کاری  خۆیەوە سەرقاڵە، بەڵام ئەمریکای خۆشدەوێت و دەیەوێت وڵاتەکەی سەرکەوێت".

هۆکارە زانراوەکان: بەگوێرەی میدیای ئەمریکا، میلانیا حەزی لە ژیانی ناو کۆشکی سپی نییە و دەیەوێت بە خواستی خۆی بڕیار لەسەر شوێنی ژیانی بدات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: