ئەمڕۆ لە یۆرۆ؛ چوار یاریی بەڕێوەدەچێت

شەیری بکە لە:
ئەمڕۆ لە یۆرۆ؛ چوار یاریی بەڕێوەدەچێت

گرافیکی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


گەڕی سێیەمی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی یۆرۆ بەردەوامە، ئەمڕۆ چارنووسی دوو کۆمەڵەی دیکە یەکلایی دەبێتەوە.


وێنە گەورەکە:  چوار هەڵبژاردە بلیتی قۆناغی 16 یان بڕیوە، ئەمڕۆ ناسنامەی چوار هەڵبژاردەی دیکە لە کۆمەڵەکانی سێیەم و چوارەم یەکلایی دەبێتەوە.


شێوازی جێبەجێکردن: کاتژمێر 7:00ی ئێوارە لەسەر یاریگەی سیگناڵ ئیدۆنا پاڕک، فەڕەنسا بۆ زامنکردنی پێگەی یەکەمی کۆمەڵەکەی ڕووبەڕووی پۆڵەندا دەبێتەوە کە ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کردووە.


زانیاریی زیاتر: لە هەمان کاتدا هۆڵەندا و نەمسا لە یاریگەی ئۆڵۆمپی بەرلین بەیەک دەگەن، ئەم یارییە بۆ هەردوو هەڵبژاردە گرنگی تایبەتی هەیە، نەمسا زۆرترین چانسی باشترین سێیەمی هەیە و نایەوێ هەلەکەی لەدەست بچێت.


لە لایەکی دیکەوە: کاتژمێر 10:00 شەو یاریگەی میونشن ئەرێنا دەبێتە شانۆی یەکلایی کردنەوەی چارەنووسی دانیمارک و سربیا،  دانیمارک بە دووخاڵ دووەم و سربیا بە خاڵێک لە خانەی کۆتایی دایە، یاریی دووەم لەسەر یاریگەی کۆلۆن ستادیۆم لە نێوان ئینگڵاند و سلۆڤینیا دەبێت. ئینگڵاند بە چوار خاڵ سەرووی کۆمەڵەکەی گرتووە و سلۆڤینیاش بە دوو خاڵ سێیەمە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاڤا سپۆڕت ڕووماڵی هەردوو یارییەکە دەکات و کاتژمێر 6:30 و ‌9:30 خولەک ئاسام جەباری ستۆدیۆی شیکاری دەبێت، چێنەریش گەڕاوەتەوە کوردستان و کاتژمێر 12 دوای تەواوبوونی یارییەکان لایڤ دەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان