دادگەی سلێمانی بکوژی خواناسی بە زیندانی هەتاهەتایی سزادا

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز


دوای ساڵێک، دادگەی سلێمانی بڕیاریدا به‌ زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تایی بۆ بكوژی خواناس وریا، ئه‌و گه‌نجه‌ی ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر كوژرا.


چیرۆكی سەرەكی: خواناس وریا،گەنجێکی خەڵکی قەزای چەمچەماڵ بوو، ڕۆژی 22-06-2023، لەناو بازاڕی ئەو شارە بە دەستڕێژی گولـلە لەلایەن گەنجێكەوە كوژرا بە بیانووی "جیاوازی بیروڕای ئایینی".


لێدوانی فەرمی: کارزان فازڵ، پارێزه‌ری دۆسیه‌ی خواناس، له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند:ئه‌مڕۆ دادگە بڕیاری كۆتایی ده‌ركرد و تۆمه‌تباری سزادا به‌ زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تایی، به‌پێی ماددەی سێیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری ساڵی 2006ی هه‌رێمی كوردستان.


لەلایەکی دیکەوە: وریا گلی، باوكی خواناس گوتی: "ئێمه‌ تانه‌ لە بڕیارەکەی دادگە ده‌ده‌ین و پێویستبوو تاوانبار قورستر سزا بدرایە، چونکە بكوژ هانده‌ر و هاوكاری هه‌بووه‌".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: