خانمێکی کورد خەڵاتی باشترین فیلمی ئەنیمەیشن بەدەست دەهێنێت

شەیری بکە لە:
پۆستەری فیلەمەکە

پۆستەری فیلەمەکە

ئاڤا نیوز

 

فیلمی ئەنیمەیشنی 'دریم' فیلمێکی گەنجانەیە، خەڵاتی باشترین فیلمی ئەنیمەیشنی لە نیویۆرک وەرگرتووە.

 

لێدوانی فەرمی: سنەوبەر ئاڤانی، دەرهێنەری فیلمی ئەنیمی 'دریم' بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: فیلمەکەم خەڵاتی باشترین فیلمی ئەنیمەیشنی وەرگرت لە نیویۆرک،  جگە لەوە لە بەشێکی فیستیڤاڵە گەورەکانی دانیمارکدا بەشداری کردووە.

 

گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: لە دوای بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین فیلمی ئەنیمی، وەزارەتی دەرەوەی دانیمارک لە ستۆری خۆی پۆستەری فیلمەکەی بڵاوکردەوە و وەک باشترین فیلمی ئەنیمی ناساندی.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: چیرۆکی فیلمەکە باس لە ژیانی ئەو منداڵانە دەکات کە بەهۆی جەنگەوە زێدی خۆیان بەجێ هێشتووە، توانا و هەوڵدانیان نیشان دەدات بۆ بەدیهێنانی خەونەکانیان. 

زانیاریی زیاتر: ئێستا سەرقاڵی دەرهێنانی بەرهەمێکی نوێیە، کە یەکێکیان فیلمێکی کورت و فیلمەکەی دیکەیان لەسەر کوردستانە، سنەوبەر ئاڤانی لەمبارەیەوە دەڵێت: کارکردنم لەسەر ئەو فیلمەی لەبارەی کوردستانە کاتی زۆری دەوێت، چونکە پێویستم بە گەڕانێکی زۆر هەیە بۆ بەرهەمهێنان. 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ