حاجییەکی دیکە لە سعودیە کۆچی دوایی کرد

شەیری بکە لە:
حاجییەکی دیکە لە سعودیە کۆچی دوایی کرد

ئەنجامدانی فەریزەی حەج لە سعودیە- وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز


بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە ڕایگەیاند، ئەم ئێوارەیە حاجییەکی دیکەی هەرێمی کوردستان لە شاری مەککە کۆچی دوایی کردووە.


وێنە گەورەکە: پرۆسەی حەجی ئەمساڵ، بە بەشداریی زیاتر لە یەک ملیۆن و 800 هەزار حاجی بەڕێوەچوو، ڕێژەیەکی بەرزی مردن لەناو ئەو حاجییانە تۆمارکراوە کە بە ڤیزای گەشتیاری چوونەتە سعودیە.


لێدوانی فەرمی: کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی  گوت: ئەم ئێوارەیە حاجیەکی دیکە بەناوی فاتح جەبار کە خەڵکی شاری سلێمانییە لە هۆتێلێکی شاری مەککە کۆچی دوایی کردووە، ئەمە دەبێتە دووەم حاجی لەوانەی بە پلانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی چوونەتە حەج، گیان لەدەستدەدەن.


لە لایەکی دیکەوە: د.دیار ئیبراهیم، سەرۆکی تیمی تەندروستی حاجیانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: حاجی فاتح تەمەنی 70ساڵە، جگە نەخۆشی درێژخایەن شێرپەنجەشی هەبووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان