حەوت هەنگاو بۆ کەمکردنەوەی ئارەقە

شەیری بکە لە:
حەوت هەنگاو بۆ کەمکردنەوەی ئارەقە

هاونیشتمانییەک لەنێو بازاڕی هەولێر خۆی لە گەرما و تیشکی خۆر دەپارێزێت، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز  


پسپۆران ئاماژە بە کۆمەڵێک هۆکار دەکەن، لە وەرزی هاویندا دەبنە هۆیی زیادبوونی ئارەقکردنەوە، وەک  خواردنەوەی قاوە، خۆشۆردن بە ئاوی گەرم و جلوبەرگی نەگونجاو.


وێنە گەورەکە: بەشێکی خەڵکی لە وەرزی هاویندا بەدەست ئارەقکردنەوەی زۆرەوە دەناڵێنن، هەندێک کار و چالاکی ڕۆژانە هەن، دەبنە هۆکاری زیادبوونی ئارەقکردنەوە، بۆیە پسپۆران هۆشداری دەدەن خۆمانیان لێ بپارێزین.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: پسپۆران بۆ کەمکردنەوەی ئارەقەکردنەوە، ئەمانەی خوارەوە پێشنیاز دەکەن:-
1- کەمکردنەوەی خواردنەوەی قاوە.


2- خواردنی خۆراکی شێدارکەرەوە وەک میوە، ماست.
3-  خۆ بە دوورگرتن لە پۆشینی جلوبەرگی تەسک
4- لەبەرکردنی جلوبەرگە ڕەنگ ساردەکان
5- بەکارهێنانی بۆنخۆشکەری ژێر باڵ
6- خۆشۆردن بە ئاوی شلەتێن.
7- چوون بۆ ساونا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان