بەشێک لە کۆمپانیاکانی گواستنەوەی حاجییان سزا دەدرێن

شەیری بکە لە:
بەشێک لە کۆمپانیاکانی گواستنەوەی حاجییان سزا دەدرێن

ژمارەیەک حاجی لەسەر کێوی عەرەفە لە کاتی بە جێگەیاندنی فەریزەی حەج

ئاڤا نیوز


وەزارەتی ئەوقاف ڕێکاری یاسایی بەرامبەر بەو کۆمپانیایانە دەگیرێتەبەر کە حاجییانیان بە ڤیزەی ساڵ و گەشتیاری بردووەتە حەج.


وێنە گەورەکە: ئەمساڵ زیاتر لە 15 هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان بە ڤیزەی گەشتیاری و ساڵ بۆ حەج چوونە سعودیە، نزیکەی 30 کەسیش لەوان گیانیان لەدەست دا.


لێدوانی فەرمی: کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە بە ئاڤا نیوزی گوت: "پێشتر هۆشداریمان بە کۆمپانیاکانی گواستنەوەی حاجییان دابوو ئەو کارە نەکەن، ئێستاش لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەکەین".


زانیاریی زیاتر: لێپێچینەوە لە سەرجەم کۆمپانیاکان دەکرێت، سووکترین سزاشیان قەدەغەکردنی کارکردنیانە لە هەرێمی کوردستان و سەرتاسەری عێراق.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان